نوێترین

recent

06/05/2025

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.


 



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش رایدەگەیەنێت، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیركران و مۆڵگەكانی تیرۆریستان لە جەوەڵ بۆر لەناوبران.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشدا هاتووە لە دوو چالاكیدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و كاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان حكومەتی عێراق، لەجەوەڵ بۆر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان خاپووركرد و دواتر لەئۆپراسیۆنێكدا پێنج تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە چالاكی یەكەمدا لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراقی مۆڵگەكانی داعشیان لەناوبرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو 29ی مانگی رابردوو لە سنووری پارێزگای كەركوك ناوچەی جەوەڵ بۆر و دەوروبەری كێوماڵ كرد و مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوور كرد، لەئۆپەراسیۆنەكەدا دەست بەسەر بڕێك ماددە و بەڵگەنامەدا گیرا.

لە چالاكی دووەمدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسەر بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەكان لەچەند ئۆپراسیۆنێكدا، توانیان 5 تیرۆریستی ئەندامی چالاكی تیرۆریستانی داعش كە بەمەبەستی خۆ ڕێكخستنەوە ڕوویان لەناوچەكە كردبوو، لە سنووری ناوچەكانی

( كەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، سلێمانی )دەستگیربكەن، تیرۆریستان بە ماددەكانی ( 2، 4 )ی تیرۆر داواكراوبوون.



Picsart-24-02-23-21-31-09-085