

سەردەمانێک ناوەندی بڕیار لە نا ویەکێتیدا هەبوو،خودی مام جەلال هەموو بریارەکانی یەک لایی دەکردەوەو هیچ بەشەرێک جگە لە نەوشیروان مستەفا نەیدەوێرا فزە بکات،ئاقیبەت نەوشیروانیش هیچی بۆ نەکرا،چونکە کۆسرەتەکان خیانەتیان لێکرد،ئاقیبەت چوە مەکۆی ئێستای گۆڕان و لەوێوە بزوتنەوەیەکی تری ڕاگەیاند.
سەرەڕای ئەوەی مام جەلال کانگای بڕیاردان بوو،کەچی ئەوکاتەیش یەکێتی حاڵی هەرشڕ بوو، بەتەواوی لە خەڵک دورکەوتبوەوە،سەرانی ئەم حیزبە زیاتر سەرقاڵی پارە کۆکردنەوەو کاری بازرگانی بوون،کادرو ئەندامەکانی تەنها بۆ مشتێ پارە لەبەیکیان پێدەوتن و فکرو بیروباوەڕو یەکێتی بوون و نیشتیمانی بوون و نەتەوەیی بوون ئاسەواری نەمابوو،بۆیە ژیان لەژێر سایەی یەکێتیدا نەما،ئەوەی پێی دەڵین ناوچەی سەوز،بایەقوش تێیدا هێلانەی چێکردوە،ڕێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ مەسعود خودی مام جەلال کردی،کە بنەماڵەی بارزانی بوە کەڵەگاو یەکێتیش بە پۆڕی خوراو.
ئێستا"کۆسرەت وبەرهەم"گروپێکیان پێکەوە ناوەو خۆیان ناوناوە" ناوەندی بڕیار" بە بێ ئەوەی ئەندامان و کادرانی ئەم حیزبە ئەوانەی دانابێت بەم ناوەندە،جا ئەگەر ئەم جوتە خۆیان بە جێگری مام جەلال دەزانن،ڕاستیەکەی جێگری ئەو نین،چونکە زۆر دەمێکە کاتی کۆنگرە بەسەرچوەو مەسعود بارزانی چەندە سەرۆکی هەرێمە ،لە بارەی یاساییەوە،کۆسرەت وبەرهەمیش ئەوەندە جێگری تالەبانین.
کاتێک کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی حکومەت بوو لە هەولێر،گەندەڵی دزی و جەردەیی چوە لوتکە، ئەوەی کە خەڵکی هەولێر ملی بە خیانەتی سیو یەکی ئابدا،هەوڵی ڕزگاری بوو لەدەستی کۆسرەت و جەماعەتەکەی،مێژووی کۆسرەت وبەرهەم پڕە لە گەندەڵی و زەڕەیەک شانازی تیدا نیە، ئیتر نازانم لە کوێی دنیادا"ناوەندی بڕیار" ئەدرێتە دەست کەسانێک،کە بیست وشەش ساڵە بڕیار بەدەستن وهەم یەکێتی بۆتە زەلکاو،هەم ژیان و وڵات لەژێر سایەی ئەمانەدا بۆتە کەلاوە.
کەسانێک دەبێت ببنە" ناوەندی بڕیار لە نا ویەکێتیدا"لانی کەم پەرێزیان خاوێن بێت،نەک خۆیان شاسواری ڕسواکردنی یەکێتی،شاواری خولقاندنی گەندەڵی و گیرفان پڕکردن بووبن و مێژوی شەهیدان وکەس وکارەکانیان و نیشتیمان وژیانی خەڵکیان،ڕاکێشابێتە سەرلێواری گۆڕ.
کۆسرەت بیری چۆتەوە واژۆی خۆی لە نامەیەک دابوو،کە نەوشیروان مستەفا بۆ ڕیفۆرم لەنا ویەکێتیدانوسیبووی و ئەوەبوو نێررا بۆ مام جەلال،کەچی لە دواییدا پشتی نەوشیروانی بەرداو سێ جار خیانەتی لەو کابرایە کرد،تەنها لە پێناوی دۆلاردا،کەچی تازە هاتوە دەیەوێت خۆی بکاتە "ناوەندی بڕیار"و گومانیشم نیە ئەوە ئیشی بە بەرهەمە دەنا لە سبەینێدا بۆی بکرێت بە پاشقولێ سەری دەدا بە زەویدا،ئاخر ئەگەر ئەو کاتە ئێوە پشتیوانیتان لە نەوشیروان مستەفا بکردایە،نە یەکێتی بەم دەردە دەچوو،نە جیابونەوە ڕووی دەدا،،نە گۆران دروست دەبوو.
لێرەوە بە کۆسرەت و بەرهەم دەڵێم،ئەم بەیاننامەیە کە ناوی" ناوەندی بڕیاردان"ە،تەنها دەرکردنی تەنگەنەفەسییەو ناتوانن یەک هەنگاویش بیبەنە پێش، لە هیچ مەیدانێکو لە هیچ یەکێک لەوخالانەدا داتان ڕشتوە،تەنها مەگەر سیر بخۆن وزوڕنا لێبدەن،ئاخر پەرێزتان ئەوەندە چڵکنە بە هەموو دەریاکانی دونیا پاک نابێتەوە،ئیتر ناوەندی چی و بڕیاری چی و یەکێتی چی؟!.
ئارام ئەحمەد
01/09/2016