

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ناو فه‌وجێكى هێزى پێشمه‌رگه له ناحيه‌ى جه‌باره‌ى قه‌زاى كفرى له‌كاتى مووچه وه‌رگرتندا شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه ڕووده‌دات , و كوژراوێك وبريندارى لێ ده‌كه‌وێـته‌وه .
سه‌رچاوه‌كى باڵا له‌وفه‌وجه به سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " ئه‌مشه‌و له فه‌وجێكى هێزى پێشمه‌رگه له ناحيه‌ى جه‌باره له‌كاتى مووچه وه‌رگرتندا شه‌ڕ ڕووده‌دات له نێوان پێشمه‌رگه‌كان .
وتيشى " به‌وهۆيه‌وه پێشمه‌رگه به‌ناوى ( كاوه زێدان ) له دايك بووى 1994 كوژراوه , و پێشمه‌رگه‌يه‌كيش به‌سه‌ختى برينداربووه به ناوى ( ئه‌يوب محمه‌د سالم) له‌دايكبووى 1996 .
سه‌باره‌ت به كێشه‌كه وتيشى " تائێستا نازانين هۆكاره‌كه‌ى چيه,و بۆيه لێكۆڵينه‌وه‌مان ده‌ست پێكردوه".