

..............
با لێرەوە" ئەکرەم شەریف" ی ئەنجومەنی سلێمانی بە خوێنەرانم بناسێم ودوایش دوو قسە بۆ کۆسرەت رەسول دەکەم.
ئەکرەم زەمانی بەعس جاشی خالیدی خولە سور بوو،واته به عسى بوه،ماویەکیش حیزبی سۆشیالیست بوە، ماوه يه ك زه حمه تكيشان بوه،جارێک چۆتە ناو پارتی،ماوەیەک پارتی بوەو پاشان هاتۆتەوە نا ویەکێتی،ئێستایش لینکێکی باشی لەگەڵ پارتیدا هەیە،ئایە کەسێک ئەمە مێژوکەی بێت،ئەم هەموو دەستاودەستەی کردبێت، شەرم نیە ئینسان لە ڕووی بێت باسی بکات؟، لەوەیش بەدەر شهادەی شەشی ئیعدادیەکەی تەزویر بوەو بە قبوڵ خاس و تەزکیەی حیزب چۆتە زانکۆ،ئاخر هەرئاواتان کردو ئەم خەوش وخاڵانەتان هێنا بۆیە حاڵتان جوانە،ئاخر کەسێک ئەمە مەلەفی بێت شایانی ئەوەی ئینسان سڵاوی لێبکات؟.
ئەو بەیاننامەیەی گروپی کۆسرەت دەریان کردوە بە ناوی" ناوەندی بڕیار" بیانەوێ یان نەیانەوێ دەچێتە سەبەتەکەی پارتی وبنەماڵەی بارزانی، جا ئەگەر کۆسرەت دەیەوێ ئەستۆپاکی خۆی بسەلمێنێت،ئەگەر بەڕاستیەتی و شیوەن بۆ هەریسەکە ناکات،ئەگەر دەیەوێ یەکێتیەکان باوەڕی پێبکەن،با یەکەم جار ڕایبگەیەنێت وبڵێت" من جێگری سەرۆکی هەرێم نیم و سەرۆکایەتی هەرێم هیچ شەرعیەتێکی نیە"،پاش ئەمەیش "ناوەندی بڕیارو سیاسەت ی چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلال و هتددد تەنها بۆ کڵاو لەسەر نانی خەڵکەو لە خشتەبردن، کۆسرەت وگروپەکەی دەبێت باش ئەوە بزانن بەم ڕێگایەو بەم بەیاننامەیە ناتوانن یەکێتی بگەڕێنێتەوە بۆ مەیدانی قوەت وبڕیار.
دەکرێ هەرئێستا باڵەکەی کۆسرەت مینبەرێک بێت لە ناو یەکێتیداو باڵی ماڵ مام جەلال مینبەرێک و بزوتنەوەی گۆران بۆ خۆیشی مینبەرێک،هەرسێ ئەم مینبەرەیش لە دژی پارتیدا خۆلاسە ببێتەوەو کارەکانی خۆیان بکەن،جگەلەمە ئیتر هەموو هەنگاوێکتان درۆو دەلەسەیەو هیچ قیمەتێکی نیە.
کەواتە بفەرمو ڕایبگەیەنەو بڵێ"من جێگری سەرۆکی هەرێم نیم وسەرۆکایەتی هەرێم ومەسعود هیچ شەرعیەتێکیان نەماوە".تا خەڵک بڕواتان پێبکات.
ئارام ئەحمەد
02/09/2016