نوێترین

recent

02/09/2016

فوول لایت و بەردەوامبوونی شکاندنی یاسا 



کوژران و دەستگیرنەکردنی تاوانباران لەڕووی یاساییەوە و ئەمنییەوە کارێکی ترسناکە کە خەڵکی کوردستان باوەری تەواوی ھێناوە یاسا شکێنراوە لەڕووی چەند کاربەدەست و ھێزێکەوە و گوێ نەدان بە خوێنی ئەو کەسانەی بێ دەسەڵات و ھەژارانەی کەپشت و پەنایان نییە, ئەمە چەند جارێکە کاری ناشیاوو نا مرۆڤانە و نایاساییانە بەرامبەر ڕۆڵەکانی شارەکانی کوردستان لەلایەن چەند کەسێکەوە بەردەوامە بەتایبەتی لەشاری ھەولێر ئەم حا ڵەتانە ڕوودانیان ڕوو لە زیادبوونە ئینجا بە نھێنی بێت یان ئاشکرا بەڵام تاوانبارەکان دەستگیرناکرێن وە لە وەزعێکیشدا ئەگەر ھاتوو دەستگیربکرێن ئەوا لایەنی ماف خوراو باوەری نی یە ئەوکەسە تاوان باربێت یان بەتەنیا بێت بەڵکو کەسانی زل ھێزی لە پشتە کە ئەم کەسانە چاویان بەیاسا ھەڵنایەت , کووشتن و ھەڵاتن لەبەرامبەر خوێندکارێکی زانکۆ کەلەتەمەنێکی زۆر گەنجدا گەورەترین شەرمەزارییە و بەشێکە لە کارەساتە نەویستراوەکان لەم وڵاتە بەردەوامی دەبێت ئەوش دەگەڕێتەوە بۆ بەرپرسانی دەسەڵاتی کوردی کەلەبەر پارەو کورسی ئەوکارانە بۆتە ئاسایی و کاتی گوێ گرتنیان نەماوە لەبۆ میللەت .
کووشتنی ئەم گەنجەو دەنگۆی ھەڵاتنی تاوانبار لە تاوانەکەی کرادانەوەیکی سەرسووڕمانی دروست کرد لە ناو خەڵک دا بەتایبەتی لەشاری قەڵاو منارە پایتەختی کوردستان ھەولێری ھۆلاکۆ بەزێن بەداخەوە سەلمێندرا ھەروەک پێشتر لەساڵانی ڕابردوودی ( ٢٠١٠ و٢٠١٣) کووشتنی ڕۆژنامەنووسان وکەسانی چالاک خوازی کورد, مایەی نەبوونی یاسایە و شکێنراوە و نموونەکانیش کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان کە ئەمانە رەمزی ئازادی و شەھیدی قەڵەم و وڵاتن وە کەسانی دیکەش بوونەتە قوربانی ژێردەستی کۆمەڵە مافیایەکی نادیار و کەس نازانێت کێن و سەرچاوەی تەواویان کێ یە ئەگەر چی خانەوادەی ئەم شەھیدانە ھەروەک خۆیان دەڵێن تاوانبارەکان کەسانێکن دەسەڵاتیان لەپشتە بۆیە ھەروەک خۆی ئەم کەیسانە ماونەتەوە کە مافی نەوەکانیان نادیارە.

ئەگەریش فوول لایتێک ھۆکاری کووشتنی گەنجێکی بێ تاوان بێت وە بە بەرچاوی خەڵک و بە ئاشکرا تەقەی لێ بکرێت وە ڕۆیشتن بەسەرلاشەیکدا و گوێ نەدان بەم دڕندێتییە وە ئەم کەیسە بۆتە پە ڵەیەکی ڕە ش لەسەر یاسای بێ دەسەڵات کەلەشارێکی وەک ھەولێر کە پایتەختی کوردەو بەبێ مروڤایەتی کەسانی ھەژار و لێ قەوماو مافی خوێنەکانی مناڵیان دەڕێژرێت و بێ ئومێد و خەمبار چاوەرێی یاسا دەکەن وە باشیش دەزانن کە زۆر ئەستەمە بگەنە مافی نەوەکانین بەڵام ھەر بەردەوامن لە کۆشش بۆ گەرانەوەی ئازادی و یەکسانی بەرامبەر دادگا .
گوومان تێدا نییە خاڵە ڕەشەکانی رابردوو کە تۆمارکراوە ساڵ بە دووای ساڵ زیاتر نایاسایی و کاری نابەجێ ڕوو لەزیادبوونە سەلماندنی دیکەش لەبەردەستە بۆ ئەم وتانە وەک ئەوەی لە ھەولێر چەرخ لێدان لە ڕیشی مامۆستا مەلایەک لە ناو مزگەوتەکەی خۆیدا وە ھێرشکردنە سەر کورەکەی بە لێدان و شێواندنی رووخساری چوونکە ئەو مامۆستا مەلا بەرێزە لەسەر مافی میللەت و زوڵمی کاربەدەستان دەدوا جێی داخ و عەیبەیە بە ڕۆژی ڕۆشنا کارەساتەکان دەبینرێن ئەمەش بۆ کووشتنی ئازادییە وە دوورخستنەوەی میللەتە لە داوای مافەکانیان لەلایەکی کەوە حکوومەت و حزبەکان خەریکی پارە دزراوەکانی خەزێنەی کەنەداو ئەمریکان وە بەرزکردنەوەی کۆشک و مۆڵ و زانکۆی ئەھلی لەسەر پارەی دزراوی میللەتە کە لەمووچەی ھاوڵاتی ئەم دزیانە دەکرێت وە تا ئێستاش ھەر ئەدزرێت.
دەبێت لە کوردستان یاسا سەروەربێت بۆ ھەموو کەسێک بەڵام کەی؟
ھەر لەفەرمانبەرێکی بەڕێز و سادە تاوەکو سەرۆکی وڵات ھەموو یاساکان گشتگیربکرێت نەک بە دیوەخان و بە زەبری چەک وە نەک ھەرکەسەو پشت و پەنایەکی خۆی ھەبێت و ترس و متمانەیان بە یاسا نەبێت .لێرەدا وەک ئاشکرایە و ھەموومان درکی پێ ئەکەین تەنیا کەیسی فوول لایت نابێتە کۆتایی بەڵکو چەندەھای دیکەش لەداھاتوودا لە ڕێیە و بەم کارە ناشرینانەیان  سۆز و ڕێزی نەوەکانمانیان بەرامبەر خاک و دەسەڵات زیندەبەچاڵ کرد.

بۆیە ووتەیەکی پێشینان ھەیە و دەڵێت : ((  جێگایەک خۆشە کە حاکم و حوکمی ھەبێت  ))
ھەروەھا ھێگڵ دەڵێت ((   ئەگەر یاسا نەبێت دەبێتە شەری ھەمووان دژی ھەمووان  ))





 
نووسینی / ھێمن رەشید عیسی
ئیمەیڵ / haymanrashidissa@yahoo.com  /  haymanrashidissa@gmail.com
facebook.com@ Haymanrashidissa
ژمارەی مۆبایل/ ٠٧٥١١٨٢٩٢٩٤

Picsart-24-02-23-21-31-09-085