نوێترین

recent

11/09/2016

له‌م بێ مووچه‌ى له‌م جه‌ژنه‌ , پارتی ده‌ڵێت جەژن واتە لێبوردن و ئاشتی


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێكی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە , بي ئه‌وه‌ى باسى مووچه‌ و ژيانى خه‌ڵك بكات و تێیدا ئاماژە بەوەدەكات، ئومێدەوارن ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی پێكەوەژیان و یەكڕیزی كۆمەڵگەی كوردی.


لەڕاگەیەنراوەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی-دا هاتوە "ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە زیاتر هەوێن و هاندەری پێكەوەژیان و یەكڕیزیی كۆمەڵگەی كوردستانی و وەلانان و سڕینەوەی هزر و بیری توندوتیژی و نەزعەی شەڕانگێزی و دابینكردنی سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و پێكهاتەكانی گەلەكەمان".

سەرەڕای پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی قوربان لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان و بە تایبەتی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان، مەكتەبی سیاسیی پارتی جەخت لەوەدەكەنەوە، ئاواتەخوازن جەژنی قوربان ببێتەمایەی خێروخۆشیی یەكجارەكی بۆ گەلەكەمان بە تایبەتی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا بۆ بنبڕكردنی كێشە و گیروگرفتەكان و یەكلاكردنەوەی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان و گەیشتن بە ئامانج و داخوازییە رەواكانمان"

 

له‌ڕاگه‌يه‌نراوى پارتى كه‌زۆرينه‌ى حكومه‌تى هه‌ريم پێكدێنێت , بێ ئه‌وه‌ى باسى مووچه‌ بكات , كه‌ به‌شێكى زۆرى فه‌رمانبه‌ران به‌هۆيى بێ مووچه‌ى بايكۆى جه‌ژن ده‌كه‌ن پيرۆز بايان لێ ده‌كات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085