

ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت "كشانه‌وه له‌حكومه‌تێكی شكستخواردو ئه‌ركێكی نیشتیمانییه و دەشڵێت : دوای جەژن نیگەرانییەکان لە نێو ماڵەکان دێنە دەرێ .
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاندوه "کشانەوە لەحکومەتێکی شکست خوارد‌و، کەداهاتی نەوت و ناوخۆ دەخوات ئەرکێکی نیشتمانی و لانی کەمی هەڵوێستە بەرامبەر گوزەرانی خراپی خەڵک".
دەشڵێت "پاش جەژنی قوربان نیگەرانیەکان لەنێو ماڵ و قوتابخانەو فەرمانگەکان دێتە دەرێ، هەرلایەنێک پێشبینی خراپتر بونی دۆخەکە ناکات باجەکەی دەدات، پاش جەژن لەهەرکوێبن لەگەڵ ئەو خەڵکەین کەنوێنەریانین".