نوێترین

recent

22/09/2016

داعش چەکی کیمیایی دژی ئەمەریکییەکان بەکاردەهێنێت



چەکدارانی داعش چەکی کیمیایی دژی هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا لە نزیک موسڵ بەکاردەهێنێت. سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە؛ چەکدارانی داعش چەکی کیمیاییان دژی هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا بەکارهێناوە کە لە نزیک موسڵ جێگیر کراون، وەک بە شێک لە ئامادەکارییەکانی پرۆسەی کۆنترۆڵ کردنەوەی شارەکە لەدەستی چەکدارانی ئەو گروپە تیرۆریستییە. کەناڵی (سی.ئێن.ئێن) بڵاویکردەوە؛ یەکێک لە سەربازانی ئەمەریکا کەچەکی کیمیایی بەرکەوتوە لە ئاکامی هێرشێک کە بەچەکی خەردەل کراوەتە سەریان و ژمارەیەک سەربازی دیکەش چەند رێوشوێنێکیان لەگەڵدا گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی لە پاشماوەی ئەو چەکە کیمیاییە پاک بکرێنەوە کە بەهۆی هێرشەکەوە بەریان کەوتوە. بەپێی کەناڵەکە؛ ئەو بنکەیەی کە چەکەکەیان دژ بەکارهێنراوە هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا و عێراقی لێجێگیرکراوە و ئەرکیان موشەکباران کردنی مۆڵگەکانی داعشە لەسەر زەوییەوە هاوشانی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085