نوێترین

recent

09/09/2016

ڕۆژ ئاوا دەستور دەنوسێتەوە


كوردانی رۆژئاوا و هاوپەیمانەكانیان ڕێكەوتوون مانگی داهاتوو دەستورێك بۆ بنیادنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە رۆژئاوای كوردستان بنوسنەوە.

هەدیە یوسف بەڕێوبەری ئەنجومەنی فیدڕاڵی لە ڕۆژئاوا لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاندووە " بڕیارمانداوە لە سەرەتای دەستپێكردنی مانگی تشرینی یەكەمدا ئەنجومەنی سیستەمی فیدڕاڵی كۆببێتەوە و سیستەمەكەمان لە باكوری سوریا ڕابگەیەنین".


وتیشی" لەم پڕۆژەیەمان ناكشێینەوە بە پێچەوانەوە كار بۆ جێبەجێكردنی دەدەین و دەستوەردانی توركیا لە خاكی سوریادا نابێتە ڕێگر لەبەردەمان".

 

سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا ناوبراو ڕایگەیاندووە " بە دڵنیایەوە وەڵامی هەر هێڕشێكی توركیا دەدەینەوە كە لە دژی هێزەكانمان ئەنجامی بدەن".

 

ئاماژەی بەوەشكرد " چاوەڕێمدەكرد شاری منبج بەشێكبێت لەو سیستەمە فیدرالیە بەڵام ئەو هێزە ئۆپۆزسیۆنانەی لەلایەن توركیاوە پشتیوانیدەكرێت بە شاری خۆیانی دادەنێن، بەڵام بە تێڕوانینی ئێمە، خەڵكی منبج هیواخوازن ببنە بەشێك لەو سیستەمی فیدڕالیە و بڕوام وایە دەكەوێتە سنورەكانمانەوە".


هەروەها وتیشی" گروپە كوردیەكان و هاوپەیمانەكانی لە هەوڵی بەیەكەوەبەستنی كانتۆنەكاندان بەیەكترەوە و لەو هەوڵانەمان ناكشێینەوە".

 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085