

ئەمڕۆ دووەم حاجی هەرێمی کوردستان بەناوی محه‌مه‌د عه‌لی به‌گ دانیشتووی شاری كه‌لار لە شاری مەککە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانی لە دەستداوە.
مەریوان نەقشبەندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پەرەپێدانی پێکەوە ژیانی ئایینەکان ڕایگەیاند "حاجییەکە لە کاتی نوێژی سونەتدا بوراوەتەوە و خۆی کێشەی دڵی هەبووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە".
مەریوان نەقشبەندی وتیشی، لە ئێستادا لە گفتوگۆدان کە ئایا حاجییەکە لە کوێ دەنێژرێت و کەسوکارەکەی بڕیار دەدەن لە کوێ بینێژن.
حاجی محه‌مه‌د عه‌لی به‌گ و هاوسەرەکەی لە مەککە...

ڕۆژی ٧ی ئەیلولی ٢٠١٦، حاجییەکی دیکەی هەرێم بەناوی (زەینەب ساڵح زاناوێر) و لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ە، خەڵكی ناحیەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران لە مەککە کۆچی دوایکرد.