

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌ست له هه‌موو شتێك ده‌كێشێته‌وه‌و وازده‌هێنێت.
ژینۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی دوێنێ 31ی ئاب ڕایگه‌یاند”ئەمڕۆ ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی گەلی کورد و پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی پارتی و هەموو ئەوانەی مساومە لەسەر خوێنی شەهیدانی ئەو خیانەتە و هەموو شەهیدان دەکەن ، بەو هۆیەوەش کە زۆرێك ناتوانن بەرگری لە قوربانیدانی ئەو خەڵکە شەرەفمەندە بکەن کە بە درێژایی خەباتی یەکێتی بونەتە قەڵغان بۆ پاراستنی یەکێتی.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاترێزگا ووتیشی : لێرەوە بە ئەندام و دۆست و لایەنگرانی حزبی شەهیدان ڕادەگەیەنم کە بەندە تەنها یەکێتی ماڵی خۆم دەبم و لە ئایندەیەکی نزیك دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەش دەکەم.