

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بوو نەوشیروان مستەفا له‌به‌ر ئه‌م پێگه‌یه‌ی ئێستام، بهاتایه بۆ به‌خێرهاتنم، ئاخر ئه‌و قه‌رزاری منه‌و من پێشتر چومه‌ته لای.
ئەدهەم بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، كوردستان تێربووه له‌پارچه پارچه‌كردن‌و دابه‌شبوون، پێویسته له‌ناوخۆدا عاقڵ بن‌و ئه‌م به‌شه‌ی باشور چیتر دابه‌ش نه‌كه‌ن به‌سه‌ر ڕه‌نگه‌كاندا، سلێمانی شاری بارزانه، بارزانیش شاری سلێمانی-یه‌و هیچ جیاوازیه‌كیان نییه.
ئه‌دهه‌م بارزانی له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی نه‌وا، گله‌یی له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"له‌كاتێكدا كه‌سێك له‌یه‌كێتی‌و پارتی به‌ئاشكرا سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فایان نه‌ده‌كرد، من به‌به‌رچاوی كامێراكانه‌وه یه‌كه‌م كه‌س بووم چومه لای، ده‌بوو ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م پێگه‌یه‌ی ئێستام، بهاتایه بۆ به‌خێرهاتنم، ئاخر ئه‌و قه‌رزاری منه‌و من پێشتر چومه‌ته لای".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه ئاشكراشیكرد، سلێمانی دووجار غه‌دری لێكراوه، یه‌كه‌م له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌و دووه‌میش له‌لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.