نوێترین

recent

18/06/2016

كەلار: گەنجێك كوژرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان كوژرانی گەنجێكی تەمەن 24 ساڵی راگەیاند. 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند “دوێنێ‌ شەو لەقەزای كەلار گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە‌و گیانی لەدەستداوە”.
عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی “روداوەكە لەگەڕەكی كۆنی قەزای كەلار رویداوە”.
ئەو ئاماژە بەوە دەكات كە “ئەو گەنجە لەگەڵ هاوڕێكانی ماتۆرسكیلیان پێ‌ بوە‌و پاش ئەوەی لەهاوڕێكانی دادەبڕێت لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێدەكرێت‌و گیان لەدەستدەدات”.
جەغتیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە بەتۆمەتی كوشتنی ئەو گەنجە چەند گومانلێكراوێك دەستگیركراوە‌و لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085