عێراقیه‌كان و ته‌نانه‌ت هاوسێ و بێگانه‌كانیش بازرگانانی نه‌وت و ناوه‌ندی سیاسی هه‌رێمی و نێودەوڵه‌تی كه چاویان له‌سامانی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌مینی كوردستان بڕیوه، مه‌سعود بارزانی ده‌ناسن و له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك باڵاده‌ستێكی بازرگانی نه‌وت و كانزا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه، هێنده وه‌ك حوكمداری سه‌رۆكایه‌تی كیانێكی سیاسی نه‌بوه، خۆیشی به‌سوڵتان و ئاغای عه‌شیره‌تی پێ‌خۆشتر بوه له‌وه‌ی له‌سیستمێكی سیاسی دا، به‌پڕۆسه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌و مافی حوكمڕانیه وه‌رگرێ و پیاده بكات، هه‌ر بۆیه دوای روخانی رژێمی به‌عس و به‌تایبه‌ت له‌سه‌روه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ساڵه‌ی ئه‌ودا، مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی و كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دیموكراسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش چاره‌سه‌ر نه‌بون و پاشه‌كشه‌یان كردوه، رۆشنبیران و خوێنده‌وار و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سڤیل و ساده‌ی كورد، به‌باری گوزه‌ران و بژێوی سه‌ختی رۆژانه‌یاندا به‌قه‌رزاری ده‌یان ملیار دۆلاری هه‌رێمه‌كه‌یاندا، به‌فاك و فیكی ڤێلاو ژیانی سوڵتانی مه‌سئوله‌كانیدا، ده‌زانن مه‌سئولی یه‌كه‌می كێشه و بێشه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه كه مه‌سعود بارزانی بوه، چی به‌سه‌ر خه‌ڵكی خۆیدا هێناوه.
بێده‌نگ نه‌بون یا قسه‌كردن به‌زمانی گوڵ و گولــله له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و روپه‌ڕی رۆژنامه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌تا ده‌گات به‌مه‌جلیس و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی خێزانی، زۆر وتراو زۆر وترایه‌وه، مه‌سعود بارزانی نه‌ك وه‌رگر و به‌كردار نه‌بو به‌ڵكو ده‌ركه‌وت گوێگرێكی ته‌په و هیچ نابیستێ. له‌سه‌ری ره‌شه‌وه په‌لاماری ئاڵا ره‌نگاڵه‌كانی كوردستان ئه‌دات و سه‌ركرده‌كانی تیرۆر ئه‌كات. ساڵێكه و به‌پاره‌و پوڵی دزراوی خه‌ڵك ماكینه‌یه‌كی ئیعلامی ئه‌خته‌بوتی به‌رداوه‌ته گیانی جوانترین سومبولی بیری سیاسی و قه‌ڵه‌م و مێژوی تێكۆشانی كوردایه‌تی. پاره‌ی مۆڵی بۆ لۆتی و موهه‌ریجه كین له‌دڵه‌كان هه‌ڵڕشتوه، هه‌موان ده‌زانین و ده‌نگی هاوارمان به‌كه‌س ناگات. به‌ڵام كاتێ زمانی خۆیان ئه‌دۆزینه‌وه ئه‌و بلوێره فو پیاده‌كه‌ین كه گوێچكه‌ی مه‌سعود بارزانی قانگ ئه‌دات و پێی ده‌ڵێی تائێره و به‌س ، زۆرێك له‌هاوه‌ڵه‌كانمان، هاوڕێكانمان، كه به‌درێژایی ساڵێك هه‌ندێكیان بۆ یه‌ك جاریش به‌رانبه‌ر ئه‌و سوك په‌رستییه‌ی مسعود بارزانی قسه‌یه‌كیان نه‌كردوه، به‌ئێمه ده‌ڵێن ته‌پڵی شه‌ڕ لێ ئه‌ده‌ن.

بێده‌نگ له‌وه‌ی ده ساڵه و نه‌هامه‌تی و نه‌هامه‌تی، ساڵێكه و مه‌سعود بارزانی و چوار په‌له‌كه‌ی بۆ په‌رده‌پۆش كردن و به‌لاڕێدابردن، جنێو ، تۆمه‌ت ، ته‌نانه‌ت تیرۆریش ده‌به‌خشنه‌وه.
دواجار حوكمی زیندانیكردنمان ده‌رده‌كات تا ئێستا كه‌سێكیشمان وه‌ك ئه‌یاد جه‌ماله‌دین سیاسه‌تمه‌داری عێراقی به‌وه‌ڵام نه‌هاتوین له‌به‌رامبه‌ریان، كه له‌كاردانه‌وه‌ی مه‌سعودا ده‌ڵێ، گه‌ر دو سیاسی پاك له‌عێراقدا هه‌بن یه‌كێكیان نه‌وشیروان مسته‌فایه، خۆ ئه‌گه‌ر دو دزیش هه‌بن یه‌كێكیان مسعود بارزانی یه.