نوێترین

recent

18/06/2016

پۆلیسێك لە هەولێر كوژرا



پاش دروستبونی دەمەقاڵێیەک لە ناو خێزانێکی شاری هەولێر، پۆلیسێكی فریاكەوتن بەدەستی برا بچوكەكەی دەكوژرێت.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رایگەیاند "دوێنێ پۆلیسی تاوان ئاگاداركراوەتەوە بە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی هاوكاری شاری هەولێر و دەركەوت كەسێك كوژراوە كە كارمەندی پۆلیسی فریاكەوتنە".
ئەو بەرپرسەی پۆلیس وتیشی "ڕووداوی كوشتنەكە لەوكاتە بووە كە دەماقاڵی دەكەوێتە نێوان دایكێك و دوو كوڕ‌و لە ئەنجامدا برا گەورەكەیان كە ناوی سەنگەر ئەسعەدە و تەمەنی (26) ساڵە كارمەندی پۆلیسی فریاكەوتنە لەلایەن برابچوكەكەیەوە بە فیشەك دەكوژرێت كە تەمەنی (16) ساڵە".

هۆگر عەزیز ڕاشیگەیاند کە بکوژەکە پاش ئەنجامدانی کارەکەی ڕایکردووە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك خۆی رادەستی ئاسایشی گەڕەكی باداوە کردووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085