

ھاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداری خانەنشینی سەربازی و مەدەنی، چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی پێشمەرگەش دابەشبکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە دەستکەوتوە ، چاوەڕواندەکرێت لەڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە، موچەی ئەو وەزارەتە دابەشبکرێت.
بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی ھەرێم، پێویستە لە ١٠ ڕۆژی یەکەمی ھەموو مانگێکدا دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی پێشمەرگە دیارینەکراوە.