نوێترین

recent

11/06/2016

بێڵسە جەبار فەرمان بۆ پارتی: چەرمی ڕووتان هێند قاییمە گەر بە كەوشی كەی تا قیامەت نادڕێ



ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هێرشێکی توند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات نزیكەی ساڵێكە باس لە پێشێڵكردنی یاسا دەكرێت

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە نوسینێکدا لەژێر ناونیشانی(ئەوانەی یاسا پێشێل دەکەن )ئاماژە بۆئەوەدەکات"جوانترین پێناسە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان شیعرەکەی شێخ ڕەزایە کە دەفەرمووێت(چەرمی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نایبڕێ ، گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ تاقیامەت نادڕێ)".

باسی لەوەشکردوە"نزیکەی ساڵێکە باس لە پێشێل کردنی یاسا دەکرێت ، ڕۆژانە بە حیزب و چاودێری سیاسی و سیاسەت مەدارو پەرلەمانتار و کەسایەتی شرۆڤەکار دەبینین کە باس لە پێشێل کردنی یاسا دەکەن".

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە"ڕۆژانە ئەو کارەی کەپارتی بەناو دیموکراتی کوردستان پێی هەستاوە سەبارەت بە پەک خستنی پەرلەمان شەرمەزار دەکرێت ، بەڵام مەخابن کە ئەوان نەک هەر گوێشیان لێی نییە ، بگرە تا دێت زیاتر و زیاتر یاسا پێشێل دەکەن و هەولێری خۆشەویست بەسەر هەموو تاکێکی ئازادی خوازدا دادەخەن و هەردەنگێکی ناڕەزایش هەبێت بەکەلەپچە کراوی ئاودیوی دێگەڵەی دەکەن".

ئەوەیشی نوسیوە"ئەوەتا بەدەر لە هەموو یاساو ڕێسایەک ڕێکخراوێکی ژنانی کە بەفەرمی مۆڵەتیان هەیە لە هەولێر دەردەکرێن و پێیان ڕادەگەیەنرێت کە بۆیان نییە داخلی هەولێر ببن ، وادیارە پایتەختی کوردستان بە موڵکی خۆیان دەزانن ، ئاخر ئەم سێ خاتونە دەبێت تاوانیان چی بێت؟؟ئەوەی لەم هەرێمە دەگوزەرێت لە هیچ جەنگەڵستانێک ناگوزەرێت ، هەموومان تەماشاکارین و ئەشهەدوو لە ئیدانە کردندا درێخیمان نەکردووە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085