

هێزێكی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار لە كوردستانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ هێزەكانی پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، روبەروبونەوە رویدا.
ئاوێنە: ماڵپەری رەسمی حزبی دیموكرات، كوردستان میدیا بڵاویكردۆتەوە “تیمێكی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی “سەروكانی” سەر بە شاری پیرانشار، شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، كەوتونەتە بۆسەی هێزەكانی پاسدارانەوە و لەئەنجامدا شەڕ و تێكهەڵچون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی پاسداران رویداوە”.
وتوشیەتی “لەئەنجامی ئەو هێرشەی سوپای پاسدارن بۆ سەر پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات، پێشمەرگەكان دەكەونە گەمارۆی هێزەكانی ڕێژیم كە دوای یەك كاتژمێژ شەڕ گەمارۆی دوژمن دەشكێنن و ڕزگاریان دەبێت”.
جەختیشدەكاتەوە “بەپێی ئەو ڕاپۆرتە،شەڕ لە نێوان هێزەكانی سەپای پاسداران و هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە ماوەی یەك كاتژمێر درێژەی كێشاوە و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات بێ هیچ زیانیك ڕزگاریان بوە و تائێستا زیانی گیانی سوپای پاسداران نەزانراوە”.
ئەم شەڕە لەكاتێكدایە، لەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، شەڕ لەنێوان پێشمەرگەكانی دیموكرات و پاسداران لەشاری شنۆ رویدا و تا پێش نیوەرۆی ئەمرۆ بەردەوامی هەبو.