
ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٢ لە ھەورامان لە گوندی سەربەرزو مەکۆی کوردایەتی، لە ناو سرووشتی جوان و زێدی شەھید ئەحمەد گریانەیی، گریانەی وەتەن دۆست ، لەتەک مامۆستای گەورەو بەرێزمان مامۆستا مەلاتاھر و خەڵکی ئاوایی و میوانەکانیان مزگەوتی گرییانەمان کردەوە.
لە وتەیەکدا بەناوی خۆم و برای بەڕێزم کاک دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری کاروباری ئایینەکان، پیرۆزبایم لێکردن و دەستخۆشیم کرد لەو بەڕێزانەی ھاوکاربوون بۆ درووستکردنی ئەم مزگەوتە.
گرییانە لەدوای کارەسارتی ساڵی ١٩٧٥ و درووست بوونەوەی یەکێتی و ھێزی پێشمەرگە سەرەتا لەوێوە لە ناو خەڵکی گریانەیی سەربەرزەوە بە بەشداری چەندین پێشمەرگەی ئەوان و بە ھاوکاری خەڵکە دڵسۆزو و کورد پەروەرەکەیانەوە دەستمان پێکرد.
حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان.