
وەزیری دارایی پێشوازی لە وەفدێکی مامۆستایانی سلێمانی کرد، پاڵپشتی حکومەتی بۆ کەرتی پەروەردە دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تایف سامی محەمەد وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی مامۆستایانی سلێمانی و پەرلەمانتاری پێشووی غالب محەمەد عەلی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە خۆجێیکردنی مووچەی فەرمانبەران کرا لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، جەخت لەسەر هاندانی هەرێم کرایەوە بۆ خێراکردنی خۆجێیکردنی مووچە و خەرجکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بۆ مووچەی فەرمانبەران.
هەروەها هەردوولا تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەندیدار بە دۆخی خوێندنی پارێزگاکەیان کرد و گوێیان لە ژمارەیەک داواکاریی شاندەکە و ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان لەچوارچێوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵیدا گرت.
وەزیر سامی پابەندبوونی وەزارەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ستافی مامۆستایان، ئاماژەی بەوەشکرد کە پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتدایە لە بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان.
لای خۆیەوە وەفدەکە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیری دارایی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتی کەرتی پەروەردە، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و دامەزراوە پەروەردەییەکان کردەوە بۆ خزمەتکردنی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمدا. #وەزارەتی_دارایی
میدیا و پەیوەندی حکومی
١٢ی حوزەیران