نوێترین

recent

16/06/2016

پارتی پارێزگارانی کوردستان: لەترسی مانەوە لە دەسەڵاتدا هاوڵاتیانی هەرێم کراونەتە ئامانج




پارتی پارێزگارانی کوردستان لەیادی ٢٠ ساڵەی ڕووداوەکانی گوندی کەلەکیندا ڕایگەیاند، ڕۆژگارێك لەترسی مانەوەی دەسەڵات کەلەکین و پارتی پارێزگاران کراونەتە ئامانج، بەڵام ئێستا هاوڵاتیانی هەرێم کراونەتە ئامانج. ئەمڕۆ ١٦ ی حوزەیرانی ٢٠١٦ پارتی پارێزگارانی کوردستان لەیادی ڕووداوەکانی گوندی کەلەکینی سەر بە پارێزگای هەولێردا ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەساتی جەرگبڕی گوندی کەلەکینی سەرچیا، کارەساتێک دوور لە هەموو پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ، خەڵکانێکی بێ دیفاع و سڤیلی وەک عەشرەتی سورچی کردە ئامانج و سەرۆکی عەشیرەتەکە و هاوەڵەکانی لەلایەن (پارتی دیموکراتی کوردستان)ەوە شەهید کران". لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتی پارێزگارانی کوردستاندا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "وێڕای دیاری کردنی ئەمڕۆژە وەک ڕۆژی شەهید، لەهەمان کاتدا ئیدانە و مەحکومی ئەنجامدەرانی دەکەین، لەسەروبەندی یادکردنەوەی ئەو کارەساتە مێژووییەدا پێویستە دان بەهەڵەکاندا بنرێت و سیاسەتی سڕینەوەی بەرامبەر و بەرژوەندی کەسی و حزبی وەلاوە بنرێت بۆ ئەوەی نموونەوەی ئەو قەتڵوعامە دووبارە نەبێتەوە". هەروەها پارتی پارێزگارانی کوردستان جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە کە "دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم ملکەچی ئیرادەی گەل بن، ئەگەر ڕۆژگارێک لەترسی مانەوەی دەسەڵات کەلەکین و سەرکردایەتی سیاسیی پارێزگاران کرابێتە ئامانج، ئەمجارەیان هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە لەنێو ئەو هەموو قەیرانەدا کراونەتە ئامانج".

 

13453828_1158952697501457_537406310_n.jpg

Picsart-24-02-23-21-31-09-085