

ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌كانى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى سووريا راگه‌يه‌ندران و به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وت، نور مسته‌فا، كچێكى كوردى شارى كوبانێيه و له حه‌له‌ب نيشته‌جێيه و توانى پله‌ى يه‌كه‌م له ئاستى سووريادا به‌ده‌ستبهێنێت.
نور هه‌رچه‌نده له‌و قۆناغه ناسكه‌ى ته‌مه‌نييدا رووبه‌ڕووى چه‌ندين ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه و باوكى ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر كۆچى دواييكردووه، به‌ڵام نور سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ونه‌كه‌ى باوكى بهێنێته دى و پله‌ى يه‌كه‌م له ئاستى سووريادا به‌ده‌ست بهێنێت.
نور ته‌نيا قوتابيى سووريايه توانيويه‌تى هاوكێشه‌يه‌كى بيركارى پرسياره‌كانى بابه‌تى بيركارى شيته‌ڵ بكات و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: نه‌مده‌زانى چۆن ئه‌و هاوكێشه‌يه شيته‌ڵ بكه‌ن، زۆر سه‌خت و ئاڵۆز بوو، به‌ڵام ده‌موچاوى باوكم له‌به‌ر ديده‌م بوو و لێم جيا نه‌ده‌بوويه‌وه. هه‌موو هه‌ستى سه‌رقاڵكردبووم.
رۆيا، دايكى نور و خوشكێكى باوكى له‌و ژنانه بوونه كه بڕياريانداوه له سووريا بمێننه‌وه و درێژه به ژيان بده‌ن و پشتيوانى له منداڵه‌كانيان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بگه‌ن به خه‌ونه‌كانيان.
سه‌رله‌به‌يانى دوێنێ دووشه‌ممه 13ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى سووريا ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌كانى بڕوانامه‌ى بنه‌ڕه‌تى و شه‌رعى بۆ ساڵى 2015-2016 راگه‌ياند.
به گوێره‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كان زۆرينه‌ى ره‌هاى قوتابيان له وانه‌ى بيركارى كه‌وتوون يان نمره‌ى كه‌ميان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ش بۆ سه‌ختى پرسياره‌كانى ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
مامۆستايانى وانه‌ى بيركارى باسيان له‌وه كردووه، تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌مساڵى ئه‌و بابه‌ته له ئاستى زانينى قوتابياندا نه‌بووه و قوتابيان نه‌يانتوانيوه وه‌ڵامى پرسياره‌كان به درووستى بده‌نه‌وه.
به گوێره‌ى لێدوانى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى سووريا رێژه‌ى ده‌رچوون گه‌يشتووه‌ته %71.2.