نوێترین

recent

16/06/2016

ئازارى جومگەکان و قاچ دەکرێت ئاماژەبێت بۆ کەمى ئەم ڤیتامینە لە لەشدا



لە کاتێکدا زۆرێک لە خەڵکى وا بیر دەکەنەوە ئازار لە جومگە و قاچدا نیشانەن بۆ پیرى، بە پێچەوانەوە دەکرێت نیشانەبن بۆ کەمى جۆرێک لە ماددە یان ڤیتامینى دیاریکراو.

ئازارى پشت دەکرێت کار بکاتە سەر کارەکانى ڕۆژانەت، بۆیە دەبێت ئاگادارى خۆت ببیت و نەهێڵیت شتێکى وا سادە کار بکاتە سەر تەندرووستیت.

دەکرێت ئازارەکانى جومگەکان و قاچ و پشت ئاماژەبن بۆ کەمى ڤیتامین D کە سەرەکییە بۆ تەندرووستى ئێسک و ماسولکەکان.

بە پێى توێژینەوەکان کەمى ڤیتامین D زۆر کات دەبێتە هۆى ئازارى جومگەکان، توێژەران هۆشدارى ئەوەش دەدەن ئەگەر کەمى ئەم ڤیامینە زۆرى خایاند دەکرێ جومگەکان وەک پێشتریان لێ نەیەتەوە و حاڵەتەکە لە ئازارێکى سادەوە ببێت بە ڕۆماتیزم.

1464822060_841708.jpg

کەمى ڤیتامین D دەکرێت ئەم نیشانانەى هەبێت:

هەستکردن بە سووتانەوەى قاچ و بنى پێ.

نەمانى هاوسەنگى.

کەمخەوى.

ئازار لە قاچدا.

ئازارى جومگەکان.



چۆن ڕێژەیەکى زیاتر ڤیتامین D ت دەستبکەوێت؟

خۆر باشترین سەرچاوەى ئەم ڤیتامینەیە، ڕۆژانە بۆ ماوەى چەند خولەکێک بچۆرە بەر خۆر تا لەشت ڤیتامین درووست بکات.



هەروەها لە ڕێگاى سیستەمى خۆراکیشتەوە دەتوانیت دەستت بکەوێت، لەو خۆراکانەشى ڕێژەیەکى زۆر ڤیتامین D یان تێدایە بریتین لە تونە، هێلکە، برۆکلى و قارچک.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085