

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،گۆڕانكاری به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانتان ناكرێت و هه‌ر وه‌ك چۆن له ڕابردوودا نه‌تانتوانیووه بیكه‌ن
ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه:
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ نەوشیروان مستەفا: بە هەڕەشە و گوڕەشەكانتان گۆڕین ناكرێت
بەچەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما و تێكدانی یەك ریزی نێوماڵی كوردستانی گۆڕین ناكرێت، هەروەها بە هەڕەشە و گوڕەشەكانشتان گۆڕین ناكرێت، هەروەكو لەكۆن نەتان توانیوە و بووە بە گرێی دەرونی و لە ١٧ی شوبات و ٢٣ی حوزەیران و ١٩ ئابیشدا پێتان نەكرا، دڵنیابن ئێستاش پێتان ناكرێت، بۆیە باشترین گۆڕین ئەوەیە كە تۆ خۆت بگۆڕی و چیتر بەو هزرەوە سیاسەت نەكەی.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٦/٦/٢٠١٦