

پسپۆرانى بوارى تەندروستى و خۆراک لەبارەى بەکارهێنانى سفرەى سەفەرەییەوە هۆشدارى دەدەن و دەڵێن ئەگەر لە چۆنیەتى دروستکردن و کوالێتى سفرەکە دڵنیا نین ئەوا بەکارى مەهێنن.
سفرەى سەفەرى بە گشتى بە دوو جۆر دروستدەکرێت جۆرى یەکەم، ئەو سفرانەن کە لە نایلۆن و ماددەى "پلی ئسیلین" دروست دەکرێن و جۆرى دووەمیش جگە لەم ماددانە بڕێک کاغەزى تێدایە.
ئەو سفرانەى کە نەخش و نووسینیان لەسەرە مەترسیدارترن چونکە بۆ چاپى نەخش و نووسینانەکانیان سوود لە مرەکەب وەردەگیرێت. مرەکەبیش مادەى قوڕقوشم و کادمیۆم و ئارسنیاکیان تێدایە کە زۆر بە ئاسانى لەگەڵ خۆراکەکانى سەر سفرەکە کارلێک دەکەن بەتایبەتى نانى گەرم، چونکە راستەوخۆ لەسەر سفرە دادەنرێت و ئەم ماددانەش بەهۆى گەرماى نانەکەوە لەگەلێدا کارلێک دەکەن،
ناسینەوەى سفرەى کوالێتى نزم زۆر ئاسانە و تەنیا بە دەستدان لە نەخش و نووسینەکانى سەر سفرەکە بۆت دەردەکەوێت چونکە بە پرواندنى نووسینەکەى سەرى لادەچێت
جێى وەبیرهێنانەوەیە پێداویستى ژیان واى کردووە نەتوانرێت سفرەى سەفەرى فەرامۆش بکرێت، بەڵام ئەگەر سوود لە سفرە کوالێتى بەرزەکان و یان ئەو سفرانەى روونن و نەخش و نووسینیان لەسەرە وەربگیڕیت، ئەوا مەترسیەکان کەم دەبنەوە، هەروەها دەبێت نان سارد بکرێتەوە پاشان لەسەر ئەم جۆرە سفرانە دابنرێت.
شایانى باسه لە جیهاندا هەر کەرەستەیەک کە پەیوەستە بە بوارى تەندروستى خۆراکەوە دەبێت بە مەرج و فلتەرەکانى کوالێتى کۆنترۆل و"Food Contact " تیپەڕن پاشان بخرێنە بازارەوە.