نوێترین

recent

13/05/2016

ئەو پیاوەی فڕۆکەیەکی خوارد



"میشێل لۆتیتۆ" ئەو پیاوە فەرەنسیەی کە لە مێژوودا، ناسراوە بە خواردنی ئەو شتانەی هەرسیان گران و مەحاڵ بووە.
لۆتیتۆ یەکێک بووە لەو کەسانەی حەزی بە دڵخۆشکردنی خەڵک کردووە، نمایشەکانی بریتی بوون لە خواردنی کانزاکان، شوشە، لاستیک، پاسکیل، تەلەفزیۆن، لەگەڵ هەندێک شتی تر.
کەلوپەلە گەورەکان دوای ئەوەی پارچە پارچە دەکران، دواتر قوتی دەدان، بەڵام ئەوەی جێگای سەڕسوڕمان بوو، لەلایەن لۆتیتۆ کە ماوەی 2 ساڵی خایاند (1978-1980)،  خواردنی فڕۆکەیەکەی Cessna150 بوو، بەم کارەشی ناوی چووە مێژووەوە.
لۆتیتۆ لەدایکبووی ساڵی 1950 هەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی کرد بە خواردنی کانزا نا ئاساییەکان،  لە ساڵی 1966 بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستی پێکرد، لەساڵی 2007 کۆچی دوایی کرد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085