نوێترین

recent

13/05/2016

وڵات  بەڵگەی پێدانی موچە و زەوی بە سەرۆک جاشێک بڵاو دەکاتەوە کە بکوژی مامەڕیشەیە



دەرسیم دیبەگەیی نوسەر‌و توێژەر چەند دۆكیۆمێنتێكی بڵاوكردەوە‌و بەپێی دۆكیۆمێنتەكان تەحسین شاوەیس كە سەرۆك جاش بوە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە موچەی شەهیدانەی بۆ كراوە‌و موچەكەی 880 هەزار دینارە. دەرسیم دیبەگەیی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک نوسیویەتی"تەحسین شاوەیس سەعید ڕۆژبەیانی (١٩٤٤/ كەركوك)، فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ژمارە (٥٠)ی سەر بە ئیستخباراتی شیمالی و دواتر سەرۆك جاشی فەوجی ژمارە (١٧٢)ی جاشە سوكەكان. تەحسین شاوەیس، نزیكەی (٢٥٠) پێشمەرگە، ڕێكخستن و لایەنگرانی (ی. ن. ك) و (حشع) و هاوڵاتی بێتاوانی شەهید كردووە‌و بەشداری ئەنفالەكانی (1 2 4 3)ی كردووە".

هەروەها نوسیویەتی"تەحسین شاوەیس، لەرێكەوتی (٢١/١٠/١٩٩٦)دا لەنزیك دوكان بەدەستی پێشمەرگەكانی (ی.ن. ك) كوژرا، كەچی ئەو كۆنە فەرماندەی مەفرەزە خاسە و كۆنە سەرۆك جاشە سوكە دژ بە كورد و كوردستانە بەپلەی ئەندام سوپای حەمرین لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان موچەی شەهیدانەی بە فۆرمی (٢٣٩ س. ح) بەبڕی (١٧٠٠٠٠٠) یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار دیناری بۆ دەرچووە‌و لەلایەن گوڵاڵە عەلی كەریم لەبانكی سەفین وەردەگیرێت. دواتر موچەكەی كراوە بە (٨٣٠) هەزار دینار و پاشانیش (٨٨٠) هەزار دینار".

دیبەگەیی راشیگەیاندووە"بنەماڵەی تەحسین شاوەیس، سەرەتا خۆیان نەیانویستووە خانو وەرگرن، كەچی دواتر لەلیستی ساڵی (2008)دا بۆ خانو وەرگرتن ناویان هەیە".






Picsart-24-02-23-21-31-09-085