نوێترین

recent

13/05/2016

وێنە: نەقیبێکی دیکەی پارتی دەستی لەکارکێشایەوە


نەقیبێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە ماوەی چەندین ساڵە لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە دەستی لە کاركێشایەوە و ئاماژە بۆئەوەدەکات بەهۆی لێنەپرسینەوە و نەبونی دادپەروەرییەوە ئەو کارەی کردوە.

سیروان حسێن عەلی ، کە نەقیبێکی سەربە یەکەی(50)ی گەرمیانە ، لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردوەتەوە ، پاش (22) ساڵ پێشمەرگایەتی و پارتی بونم و بەهۆی لێنەپرسینەوە و نەبونی دادپەروەری و ئەوفشارانەی کەلەسەرم بونیان هەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم و لە کاتێکی نزیک ڕونکردنەوەی زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە"سوپاس و خۆشەویستیم بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لەماوەی ڕابردوو هاوبیرم بوون".



Picsart-24-02-23-21-31-09-085