

بەهۆی شەڕە تەقەی نێوان چەند هاوڵاتییەك لەگوندێكی ناحیەی سیروان دوكەس دەكوژرێت.
لەگوندی زەمەقی خواروی سەر بەناحیەی سیروان لەئەنجامی شەڕە تەقە لەنێوان چەند كەسێكدا، دو هاوڵاتی دەكوژرێت.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوەو رایگەیاند “لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەستی پێكردوە”.
بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ (یەكشەممە) لەگوندی زەمەقی خوارو شەڕە تەقە لەنێوان چەند كەسێك رودەداتو لەئەنجامدا هاوڵاتییەك دەكوژرێتو كەسێكی دیكەش بەسەختی بریندار دەبێتو پاشان لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات”.
وتیشی “تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە”.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دەستكراوە بەلێكۆڵینەوە لەڕوداوەكەو تائێستا نازانرێت هۆكاری دروستبونی ئەو شەڕە چی بوە.