

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات بەشی یەکەمی وتارەکەی سەرۆکی حکومەت لە چوارەم دیداری سلێمانی زیادە بووە نەدەبوو ڕێگە بەو قسانە بدرێت
ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند"بەشی یەكەمی وتارەكەی بارزانی زیاد بوو".
وتیشی"شوێن بۆ كردنی ئەو قسانە باش نەبوو، كێشەكان زیاتر قوڵ دەكاتەوە بەتایبەت كە ژمارەیەكی زۆر خەڵكانی بیانی میوان بوون و نەدەبوو ئەو قسانە بكات دەبوو چاو لەوە بپۆشرێت".