

ئەمڕۆ لە چوارەمین دیداری سلێمانیدا لە زانکۆی ئەمریکی هەریەکە لە هێمن هەورامی و سیروان بارزانی ویستیان وەڵامی وتەکانی سەرۆکی پەرلەمان بدەنەوە، بەڵام ڕێگریان لێ کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە پانێلێكی دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی، د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتی: "حوكمڕانیو چاكسازی بەكەسی نەخوێندەوار ناكرێت".
بەپێی زانیارییەكان هەریەكە لە هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و سیروان بارزانی یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە ویستیان بچنە سەر ستەیجی پانێلەكەو وەڵامی سەرۆكی پەرلەمان بدەنەوە، بەڵام د.بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگەی پێ نەدان بۆئەوەی گرژی و ئاڵۆزی دروستنەبێت.
بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست وڵات کەوتووە ، سەرجەم پاسەوانەکانی سیروان بارزانی کەسەر هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتونەتە ناوهۆڵی کۆبونەوەکە لە چاوەڕێی بڕیاردابوون بۆ هێرشکردنە سەر سەرۆکی پەرلەمان و چەند ئەندامێکی دیکەی بزوتنەوەی گۆڕان کەلەکۆبونەوەکەدا بەشدار بوون