

په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که ئاماده‌ی دیداری چواره‌می سلێمانی بوو ره‌خنه‌ی له وتاره‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌رله‌مان گرت و رایگه‌یاند، نه‌ده‌بوو به‌و جۆره وتار بده‌ن.
گۆران ئازاد ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، وتاره‌کانی نێچیرڤان بارزانی و یوسف محه‌مه‌د بووه جێی قسه‌وباسی میوانه بیانییه‌کان و یه‌کێک له‌و میوانه بیانییانه‌ی له دیداره‌که‌دا به‌شداربوو ووتی ''ئه‌م پانێڵه زیاتر له پانێڵی شیعه و سونه‌کان ده‌چێت''. که ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی له‌و لێدوانه دژ به‌یه‌کانه‌ی نێوان سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو.
گۆران ئازاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ده‌ستپێکی پانێڵکه به وتاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیپێکرد و نه‌ده‌بوو جارێکی تر باس له رووداوه‌کانی 19ی ئاب بکات، پارتی ده‌یویست له‌لای میوانه بیانییه‌کان به‌جۆرێک خۆی ده‌ربخات که له‌رووی سیاسییه‌وه سته‌می لێکراوه، دواتر یوسف محه‌مه‌دیش باسی رووداوه‌کانی 12ی ئۆکتۆبه‌ری کرد و دیداره‌که بووه وه‌ڵامدانه‌وه، له‌بری ئه‌وه ده‌کرا ببێته دیداری چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێم.