

موقتەدا صەدریش نەخوێندەوار بوو بەڵام هەرگیز داوای لە خۆپیشاندەران نەکرد ، باڵیۆز و دیپلۆماتکاران بکوژرێن و برفێنرێن بە پێچەوانەوە دڵنیاییشی پێیاندا کە هیچ مەترسیەکیان لە سەر نابێت .
کەچی رێکخەرە خوێندەوارە هەلهاتوەکەت ، ئەوەی تۆ لەبەردەمی ملکەچ دەوەستی ، بەرنامەی رفاندنی کونسولی و دیلۆماتەکانی لە ژورە تاریکەکان دادەرشت .
ئەو چاکسازیەی تۆ داوای دەکەی بە بارەگا سوتاندن و بەکارهێنانی منداڵ لە خۆپیشاندان و بەردەفرکانێی هەلسوراوانتان لەوکۆلان و ئەو شەقام ناکرێت .
دکتۆر یوسف تو ئێستاش ئەدمین و سپۆنسەری چەندان پەیجی بێ دایک و باوکی فەیسبوکیت ، رۆژانە لەو پەیجانە هەر چی سوکایەتیە بەتاکی کورد دکرێت .
تا ئێستاش تۆ وا دەزانی ئەرکی سەرۆکی پەرلەمان وەک ئەرکی سەرپەرشتیکردنی گروپەکانی فەیسبووک وایە . بیرت چوو ، لە دوو سەردانەکەتدا بۆ دەرەوەی وڵات چۆن لە پەرلەمانی ئەوروپا و بەریتانیا ریسوا کرای ، دەرست لێیان وەرنەگرت ؟
یوسف محمد ، بیرت چوو چۆن بویتە گالتەجار بەهۆی هەڵسوراوە چەقۆکێشەکانی خۆتان لە هۆلی پەرلەمانی بەریتانیا ؟ بەلێ هەرگیز پیاوکوژ و تەور وەشێن و دیل کوژ و نارنجۆک فرێدەر بۆ ناو قوتابخانەی کچان ، ئەهلی چاکسازی نین !
هەرگیز ئەو کەسانەی خۆیان لە بەرپرسیاریەتی دەدزنەوە و هەلهاتوو لە دەستی یاسا چاکساز نابن .
ئەوکەسانەی بەردەوام خەریکی وەشاندنی لێدانی خەنجەری ژاراوین لە پشتەوە و داعش دەستخۆشی لە هەنگاوەکانیان بکات و بۆری نەوت و غاز بتەقیننەوە و رەفتار داعشی بن ، ئەهلی چاکسازی نین نەک ئەوەی تۆ دەیلێیت
لە فەیسبووکەوە
نیاز حاجی