نوێترین

recent

16/03/2016

چۆن خۆت له‌ بۆنی‌ پێ‌ ڕزگار ده‌كه‌یت

ناخۆشی بۆنی پێ بووە بە یەکێک لە کێشەکان و ئەوانەی بەدەست ئەم حاڵەتەوە گیرۆدەن، ناتوانن بڕۆنە دانیشتن و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان،  بەڵام ھەندێک ڕێگا ھەن بۆ چارەسەری ئەو حاڵەتە:

یەکەم: رۆژانە بە ئاوی پاک و گەرم پێیەکانتان بشۆن، دروستبوونی بۆنی ناخۆشی پێ، بەھۆی بوونی ئەرەقکردن و کۆبوونەوەی بەکتریایە لەو ناوچەیەدا، بەڵام گەر رۆژانە بە ئاوێکی پاک و گەرم لەگەڵ سابۆن و پاککەرەوەیەک بیشۆن، ئەوا بەکتریا و ئارەقکردن لەسەر پێیەکانتان نامێنێ و لە بۆنی ناخۆشی پێی رزگارتان دەبێت.

دووەم: شەقبوونی بەشی دواوەی پێستی پێ، ئەوانەی پێیەکانیان تووشی شەقبوون دەبێ، چارەسەرکردنی بۆنی ناخۆشی پێیان قورسترە، چونکە بەکتریا و ئارەقە دەچێتە نێو شوێنە شەقبووەکانی پێ و ئەمەش چارەسەرکردنی قورس دەکات، بۆیە ئەوانەی پێستی پێیان شەق بووە و بۆنی ناخۆشی پێیان ھەیە، سەرەتا ھەوڵی رزگاربوون لە دەست شەقبوونی پێستی پێ بدەن، لە رێی بەردی تایبەتەوە و گیراوەی تایبەت بە چارەسەرکردنی شەقبوونی پێستی پێ.

سێیەم: پێیەکانتان بە وشکی بپارێزن، بەکتریاکان ھەمیشە لە شوێنی شێدار کارلێک و گەشە دەکەن، بۆیە ھەوڵ بدەن پێیەکانتان وشک بێ، بۆ ئەوەی نەبێتە مۆڵگەی بەکتریاکان و بەوھۆیەوەش بۆنی ناخۆشی پێ دروست ببێت.

چوارەم: گۆرەوەی گونجاو لە پێ بکەن، لەکاتی لە پێ کردنی پێڵاو، ھەوڵبدەن گۆرەوەی چاک و گونجاو لە پێ بکەن، چونکە گۆرەوی ئارەقەکردن ھەڵدەمژێ و شێداری دروست دەکات، بەمەش بۆنی ناخۆشی پێ دروست دەبێت، بۆیە لەگەڵ پێڵاو لە پێ کردن، ھەوڵبدەن گۆرەوی کورت لەبەر بکەن، تا شوێنی ھەواگۆڕکێ ھەبێ و کەشی شێدار دروست نەبێ، ئێستە لە مارکێتەکان جۆرەھا گۆرەوەی کورت ھەن، ھەوڵبدەن سوودیان لێ ببینن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085