

شێواوی و تێكچوونی كاری گورچیله‌كان و ماندوو بونیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌كێكه له به‌ربلاَوترین جۆره‌كانی نه‌خۆشی گورچیله ، ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش به‌زۆری له ئه‌نجامی هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وت و كاری هه‌ڵه‌وه ده‌بن كه مرۆڤ ڕۆژانه ئه‌نجامیان ده‌دات و ده‌بنه هۆی توشبونی گورچیله‌كان به هه‌ندێ كێشه‌و نه‌خۆشی . دكتۆر محمد زه‌كی كه دكتۆرێكی میسریه له ڕۆژنامه‌ی " الیوم سابع " ی میسری كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و ئامۆژگاری بلاَو كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ په‌یڕه‌وی له‌م هه‌نگاوانه بكات تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به دوور ده‌بێت له نه‌خۆ شیه‌كانی گورچیله ، گرنگترین هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له :
1 - دوور كه‌وتنه‌وه له خوار دنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه مه‌ترسیدارترین خواردنه‌وه‌ن كه ده‌بنه هۆی سست بوونی گورچیله‌كان به تایبه‌ت بۆ مندالاَن .
1 - دوور كه‌وتنه‌وه له خوار دنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه مه‌ترسیدارترین خواردنه‌وه‌ن كه ده‌بنه هۆی سست بوونی گورچیله‌كان به تایبه‌ت بۆ مندالاَن .
2 - نه‌خواردن و دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنی چپسی په‌تاته كه له بازڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت ، دكتۆر محمد ده‌ڵێت كه نابێت ڕێگه به‌منداڵیش بدرێت چپسی په‌تاته بخوات به‌ڵكو له بری چپسی په‌تاته باشتره خێزانه‌كان خۆیان له‌ماڵه‌وه په‌تاته سوركه‌نه‌وه‌و بیخۆن.
3 - كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ له خواردندا چونكه خوێی زۆر ده‌بێته هۆی گه‌رم كردنی گورچیله‌كان و دواتر توشبونیان به‌نه‌خۆشی .
4 - دووركه‌وتنه‌وه له گۆشتی بر‌ژاو و گۆشتی فه‌ل .
5 - زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له خواردنی خوارده‌مه‌نی ترش و سوێر چونكه زۆر بوونی ترشی و سوێری له جه‌سته‌دا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گورچیله‌كان داده‌نێت .
6 - ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر چه‌ونكه ئاو هاوسه‌نگی بۆ ترشی و سوێری دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر زۆر بوون له جه‌سته‌دا .
7 - وازهێنان له خواردنی ده‌رمانی ئازار شكێن چونكه ده‌بنه هۆی سست بون و تێكچوونی گورچیله كان .
8 - خه‌وتن به‌ڕاده‌ی پێویست له‌شه‌ودا بۆ حه‌وانه‌وه‌ی جه‌سته .
9 - گرنگیدان به ڕێكخستنی جوڵه‌و وه‌رزش كردن .
10- زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له خواردنی پرۆتین و خواردنی سه‌وزه‌و میوه به شێوه‌ی ڕۆژانه.
له‌عه‌ره‌بیه‌وه : مولود محمد سه‌رچاوه : سایتی العربیه