نوێترین

recent

18/03/2016

ئومێد خۆشناو : چاكسازی به‌ دیلكوژ و ته‌وروه‌شێن و فیكر ئیرهابی ناكرێت


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات هیچ ئیعتیبارێك بۆ قسه‌كانی (یوسف محه‌مه‌د) دانانێین.

ئومێد خۆشناو بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی وتووە"هیچ ئیعتیبارێك بۆ قسەكانی یوسف محەمەد دانانێین، زۆر باش لەباری دەرونیی ئەو و گۆڕانیش تێدەگەین، دەزانین لە چ حاڵەتێكی دەروونیدان، دیارە حزبەكەیان لە‌كاری سیاسی و ئیداری و حوكمڕانی و پەرلەمانیشدا فەشەلی هێناوە، بۆیە ئاوا دەرونیان تێكچووە".

ئومێد خۆشناو راشیگەیاندووە"دەمێكە وتومانە هیچ ئیعتیبار بۆ قسەكانی دانانێین و تەنانەت ئەوە ئێمە نین، بەڵكو خەڵكی تریش كە پارتی نین و‌ لەدەرەوەش هیچ ئیعتیبارێكیان بۆ ئەو بەڕێزە دانەناوە، لەبەرئەوەی بەر لەهەموو شتێك ئەو بەڕێكەوتنێكی سیاسی كرا بەسەرۆكی پەرلەمان و بە‌هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێككەوتنە سیاسییەش ئیتر‌ ئەو سەرۆكی پەرلەمان نییە، واتا وەكو سەرۆكی پەرلەمان قسەی لێ‌ وەرناگیرێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتوشیەتی" یوسف محەمەد وەكو هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان قسە دەكات، گۆڕانیش تەنهاو تەنها لەقسەی گەورەو ناشیرینكردنی دۆزی هەرێمی كوردستان و هەروەها لەشێواندنی راستییەكان بەولاوە چی تریان پێ نەماوە تەنها قسە نەبێ،‌ قسەش نابێتە هۆی ئەوەی ئیعتیباری بۆ دابنرێت، زۆر باش لەحاڵی یوسف محەمەدو گۆڕان تێدەگەین دەزانین لە چ حاڵەتێكی دەرونیدان، جا‌ قسەی دەغەزدار كوا ئیعتیباری هەیە؟ بەلای ئێمەوە زۆر ئاساییە هەرچی بیڵێن و ئەوەی ماویشە بیڵێن،‌ شتێكی بێبەهایە لامان".

ئەوەیشی وتووە"(یووسف محه‌ممه‌د) باس له‌ چاكسازی ده‌كات! هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ باش له‌وه‌ ده‌گه‌ین، به‌ڵام چاكسازی به‌ دیلكوژ و ته‌وروه‌شێن و به‌ كه‌سانی به‌ فیكر ئیرهابی ناكرێ؛ ئەوەتا بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی و جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌ سیاسی و ته‌سكه‌كانی خۆیان، دەیانەویست په‌لاماری كۆنسووڵخانه‌ و كۆمپانیاکانی نه‌وت بده‌ن؛ جا‌ ئه‌وانه‌ نه‌ چاكسازییان پێ دەکرێ و نه گۆڕانكاری؛ ئه‌و به‌رێزه‌ش له‌ دوای 12ـی 10ـەوە بە خۆی و بە حزبەکەیانەوە سه‌رگه‌ردان بوونە؛ له‌ ئایینده‌ی خۆیان تێناگه‌ن، ئایا ئه‌و حزبه‌ به‌رنامه‌یان چ ده‌بێت له‌ ئاینده‌ و به‌رچاوڕوونیان چ ده‌بێت؟''
Picsart-24-02-23-21-31-09-085