
له‌خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا، ڕاگه‌یاندن ڕۆڵێكی كاریگه‌رو سه‌ركه‌وتوی هه‌بووه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمانی كورد، به‌تایبه‌ت له‌كاتی خه‌باتی شاخ‌و خه‌باتی چه‌كداری دژ به‌ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان توانرا ڕادیۆی ده‌نگی به‌ره‌ی كوردستانی دابمه‌زرێت‌و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌گواستنه‌وه‌ی ڕوداوو پێشهاته‌كان به‌جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان.
پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ساڵی (1988)دا كه پاش كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی (16 - 3 - 1988) دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی‌و ڕاگواستنی زۆره ملێ‌و كاولكاری، تا ده‌گاته تاوانه‌كانی ئه‌نفال دژی هه‌زاران گوندی كوردستان، پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی بو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری دژ به‌ڕژێمی له‌ناوی به‌عس.
به‌هۆی گرنگی پێكهێنانی به‌ره‌ی كورستانی له(2 - 5 - 1988) هاوكات پێویستی ئه‌و به‌ره‌یه به‌ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، بۆیه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و له‌سه‌ر پێشنیاری (مام جه‌لال) سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئێزگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیانی به‌خشیه به‌ره‌ی كوردستانی‌و توانرا له(12 - 12 - 1988) ده‌ست به‌په‌خشكردن بكات.
به‌ره‌ی كوردستانی كه له‌هه‌شت حزبی باشووری كوردستان پێكهاتبوو، ئه‌وانیش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، حسك، پاسۆك، پارتی گه‌ل، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان - عێراق‌و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری مه‌به‌ست له‌پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی كار‌و خه‌باتی پێكه‌وه‌یی بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له‌عێراق، كه له‌و سه‌رده‌مه دا كرده‌وه دژ به‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كوردستان‌و شۆڕشه‌كه‌ی گه‌یاندبووه ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی، بۆیه ده‌ستبه‌كاربونی ده‌نگی به‌ره‌ی كوردستانی هێنده‌ی دیكه گوڕوتینی به‌خشییه ئه‌و به‌ره‌یه، توانی ببێته هیواو ئاواتێكی گه‌وره لای هاوڵاتیانی كوردستان.
ده‌نگی به‌ره‌ی كوردستانی شانبه‌شانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، توانیان ببنه ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕشی پێشمه‌رگایه‌تی‌و خه‌باتی سیاسی، كه هه‌میشه وره‌و وزه‌یان ده‌به‌خشییه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی شاخ‌و شار، هاوكات په‌یامێكیش بوو بۆ ڕژێمی به‌عس كه هه‌رچه‌نده جیاوازی له‌بیرو بۆچونی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا هه‌بێت، به‌ڵام له باره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانیان یه‌كگرتوون.
ڕۆژی (12- 12- 1988) ڕادیۆی ده‌نگی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ستی به‌به‌خشكردن كرد، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی به‌خشرابویه به‌ره‌ی كوردستانی، ڕۆڵێكی باشی هه‌بوو له‌گه‌یاندن‌و گواستنه‌وه‌ی ڕوداوو پێشهاته‌كان به‌جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان.