نوێترین

recent

11/12/2015

مۆڵەتی (72) كاتژمێر بە توركیا دەدرێت


وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر هاتنی چەند یەكەیەكی هێزەكانی سوپای توركیا بۆ نزیك شاری موسڵ، چەكدارە شیعەكانی نێو حەشدی شەعبی هەڕەشە لەبەرژەوەندییەكانی ئەو ووڵاتە لەعێراق دەكەن.

سەرچاوەیەكی هەواڵی بڵاویكردۆتەوە، چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی لەشاری بەسرا ماوەی (72) كاتژمێر مۆڵەتیان بەكۆمپانیاو كونسوڵخانەی توركیا داوە تاكو شارەكە جێبهێڵن.

ئەمڕۆ چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی لەشاری بەسرا بەیاننامەیەكیان لەدژی بەرژەوەندییەكانی توركیا لەشارەكە بڵاوكردۆتەوەو داوایان كردووە لەماوەی (72) كاتژمێر كۆمپانیاو كونسوڵخانەی توركیا شارەكەیان جێبهێڵن، ئەگەرنا دەكرێتە ئامانجیان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085