نوێترین

recent

12/12/2015

شەوی ڕابردوو بەشەش فڕۆکە ٣٥ جار بۆردومانی پەکەکە کرا


درەنگانی شەوی ڕابردوو تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تورکیا بەشەش فڕۆکە ٣٥ جار بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لەسنوری بادینان کرد، یەکێک لەبنکە سەرەکیەکانی پەکەکەش بەر ئەو بۆردومانە کەوتوە.
 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیاكان بڵاویانكردۆتەوە، شەوی ڕابردوو لەدوای کاتژمێر ١٢وە تاوەکو کاتژمێر پێنجی بەیانی، واتە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر، تورکیا بۆردومانی سنوری بادینانی کردوە، بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان و ئەو شوێنانەی بنکەو بارەگاکانی پەکەکەی لێیە.
 
ئەوەش زانراوە، جگە لەبۆردومانکردنی ژمارەیەکی زۆر لەبارەگاکانی پەکەکە، ھاوکات یەکێک لەو گوندانەش بۆردومان کراوە، کە ھیچ بارەگایەکی پەکەکەی لێ نییە، بەڵام تائێستا زیانەکانی ئاشکرانین، بەھۆی ئەوەی دوای بۆردومانەکەش، تورکیا بەردەوامە لەچاودێریکردنی ناوچەکە لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە.
 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، ژمارەی ئەو فڕۆکانەی بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بۆردومانی پێکردوە شەش فڕۆکە بووەو سەرجەمیان لەجۆری (F١٦) بوون موشەکی زۆر پێشکەوتووشیان بەکارھێناوە.
 
یەکێک لەو بنکە ھەستیارانەی پەکەکە کە بونەتە ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا، ئەو بنکەیە بووە، کە لەلایەن پارتی و خەڵکی ئەو ناوچەیەوە پێی دەوترا گومرگی پەکەکە، بەڵام تائێستا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ھیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085