نوێترین

recent

07/12/2015

بەرهەم ساڵح دوور لە وێنەی سیاسی دیمەنە بەفراوییە دڵڕفێنەکانی سلێمانی دەگرێ

نیشان پرێس؛ ماوەیەکە بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی یەکێتی‌و سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم لە وێنە سیاسییەکانی کوردستان‌و عیراق، تەنانەت لە وێنە سیاسییەکانی حزبەکەی خۆیشی، خۆی دوور گرتووە.
بەرهەم ساڵح وەک لە وێنەکە دیارە، ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنە دڵڕفێنەکانی کوردستانە، کاتێ بە هێمنی، بەفری ئاشتی بەسەر چیاو دۆڵەکان هێمن.. هێمن دەبارێ، بە هەناسەیەکی ئارامی، لەبەر دەرگەی ماڵەکەیدا زوومی مۆبایلەکەی خستۆتە سەر تەمومژو بەفرە هێمن داباریوەکانی کوردستان، بەڵام ئاخۆ بۆچی بەرهەم ساڵح لە سیاسەت گژداگەڕاوەو لێی نیگەران بووە.
بەپێی زانیارییەکان‌و بەپێی پێداویستی هەنووکەیی کورستان، بە تایبەتیش بۆ خودی یەکێتی، بەرهەم ساڵح خاوەن ئەزموونێکی کەڵکداری ئەم وڵاتەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تێڕامانی دوورمەودای سیاسی وێنەکانی داهاتووی لەبەردەم لێڵ کردووە، بۆیە کەمتر گوێ بە دەنگە هەڵبڕاوەکانی خواستی شەقامی وڵاتەکەی دەدات‌و دوور لە رووداوەکان، خۆی لە گۆشەو سوچێکی ماڵێکدا، لەم زستانە ساردە، گرژهەڵگەڕاندووەو چاوەڕێ دەکات موبادەرەیەک لە دەرگاکەی بدات‌و جۆشی جارانی وەک دیارییەک بۆ بێنێتەوە.
ئێستا بەرهەم ساڵح لەگەڵ وێنە سروشتییەکان تێکەڵ بووە، بەڵام لەولاشەوە وێنەیەکی سیاسی تەڵخ هەیەو چاوی تێبڕیوەو لە ئاستیدا جوڵەیەک ناکاتە دیاری. تۆ بڵێی بەرهەم ساڵح بەمزوانەو لەگەڵ رەوینەوەی تەم‌و تارمایی زستان‌و بەفر، ئەویش جارێکی تر بەرگی بەهارئامێزی سیاسەت بە گوڕو تینی جاران بکاتەوە بەرو بڵێ ئێستا کاتی لەگۆڕنانی هەڵچوونەکانی دوێنێ‌و ساتی کردنەوەی باوەشی لێبوردەیی سیاسی‌و حزبییە؟
Picsart-24-02-23-21-31-09-085