نوێترین

recent

07/12/2015

یەكگرتوو هێرشی توند دەكاتە سەر باڵی ئیسلاح

دوای ئەوەی باڵی ئیسلاحی یەكگرتووی ئیسلامی راگەیێندرا و لە بەیاننامەی ژمارە یەك دا ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی پەیڕەی یەكگرتوودا تێدەكۆشن بۆ وەدیهێنانی دادپەروەری و راستكردنەوەی چەمكە سیاسی و فەقهییەكان، یەكگرتووش وەڵامی ئەم باڵە دەداتەوە.
سەمیر سەلیم، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، كەسانێك، كە لە ژێر لێوەوە قسەبكەن و لە ژوورە تاریكەكاندا كۆبونەوە بكەن، چۆن چاكسازییان پێدەكرێت.

یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی :"بەشێوەیەكی فەڕمی هیچ یاداشت و نوسراوێكیان پێنەگەیشتووە، بەڵام بیستویانە، كە گروپێكی واهەن و لە ژێر لێوەوە قسەدەكەن، لەكاتێكدا داواكردنی چاكسازی و ئازایەتی بە ئاشكرایە، نەك نهێنی".

هەروەها وتی:" ئەگەر ئەوان كادیری راستەقینەی یەكگرتوون، ناكرێت بەنهێنی و لە شوێنی تاریكدا كۆببنەوە، ئەو كەسانە چاكسازیخواز نین و فیتنەچین".

سەمیر سەلیم ئەوەیشی خستەڕوو، كەسانێك نەتوانن لە ئاوەدانیدا قسەبكەن، عەیبدارییە بۆ خۆیان داوای چاكسازی بكەن، چونكە فەزای ئازادی ‌و رادەربڕین لە نێو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا ئەوەندە فراوانە گەیشتوەتە شاشەكانیش.
دوێنێ‌ یەك شەممە، باڵی ئیسلاحی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئامانجیان چاكسازی و راستكرنەوەی چەمكە سیاسی و كۆمەڵایەتی و فقهییەكانە بە زمانی برایەتی و لە چوارچێوەی ئازادی بە دادپەروەرانە، قسە لە سەر پرس و بابەتە هەنووكەییەكانی نێو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەرێمی كوردستان دەكەن و هەر هەوڵكیشیان بۆ جیابونەوە لە یەكگرتوو رەتكردۆتەوە. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085