
سەرۆکی پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی(فرانکفۆرتەر ئەلگێماینە تسایتونگ)ئەڵمانیدا،داوای هاوکاری زیاتر و چهکی باشتر بۆ پێشمەرگە و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و جەلەولا و کۆبانێ دەکات.
د. یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بەناوبانگی(فرانکفۆرتەر ئەلگێماینە تسایتونگ)ئەڵمانیدا، ناوەڕۆک و ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەرلین ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هاتوین لە پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە داوای چەکی زیاتر دەکهین بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگە پێویستی بە مەشقی زیاترە بۆ ئەوەی کە ببێتە سوپایەکی پرۆفیشناڵ، پێویستە ئەو چەکانەی دەگەنە دەستی پێشمەرگە، لە ململانێ ناوخۆییەکاندا بە خراپ بەکارنەهێنرێت."
هاوکات داوای کردوە کە لە بەهێزکردن و چەسپاندنی دیموکراتیدا ڕۆڵ ببینن وهاوکاربن بۆ سەروەری یاسا.
ڕۆژنامەکە لە پێشەکی دیدارەکەدا دەنووسێت، د.یوسف سەر بە پارتێکی ڕیفورمخوازە لە هەرێمی کوردستان، لە 12 ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە ڕێگریی لێدەکرێت بچێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.