
" بارزانی و ئه‌نكه‌ره داوایان له ئۆجه‌لان كردوه, په‌كه‌كه له باشوری كوردستان ده‌ربكات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئاگادار له پارتی دیموكراتی كوردستان, به رۆژنامه‌ی قوڕه‌یشی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندوه, كه مه‌سعود بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ توركیا, به یاوه‌ریی هاكان فیدان, به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت, له‌گه‌ڵ عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان, رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه, كۆبۆته‌وه.
توركیا ده‌یه‌وێت پارتی به‌كاربهێنێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستانی باكور و هه‌روه‌ها ده‌شیانه‌وێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ناوی ئۆجه‌لانه‌وه, په‌كه‌كه و هێزه هاوبه‌شه‌كانی له كوردستانی باشوردا پاشه‌كشێی پێ بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریی رۆژنامه‌كه, له‌و دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان, هاكان فیدان و بارزانی, داوایان له ئۆجه‌لان كردوه, رێگه نه‌دات په‌كه‌كه له باشوری كوردستان و شاخی شه‌نگال و ناوچه سنورییه‌كانی نێوان كوردستانی باشور و كوردستانی رۆژئاوا بمێننه‌وه و داوایان كردوه به گوشاری ئۆجه‌لان, په‌كه‌كه شه‌نگال چۆڵ بكات.