نوێترین

recent

07/12/2015

یەپەگە و یەپەژە ماون : پارتی بارەگاکانی چۆڵدەکات

لەسەر داوای ئیدارەی قەزای شنگال بۆ چۆڵکردنی بارەگا حکومییەکان لەلایەن ئەو ھێزانەی بەشدارییان لە رزگاکردنەوەیدا کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم ئەو بارگایانەی دەستی بەسەردا گرتبوو چۆڵدەکات، قایمقامی قەزاکەش رایدەگەیەنێت: تائێستا ھەپەگە و یەپەژە ھیچ بارەگایەکیان چۆڵ نەکردووە.
 
لەدوای کۆنترۆڵکردنی قەزای شنگال لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەو گەریلاکانی ھەپەگەو یەپەژەوە، داوا کرا ھەرچی زووە  حزبەکان لەنێو فەرمانگەکانی حکومەت  کە کردویانە بە بارەگای حزبی، چۆڵی بکەن و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواش بەنووسراو داوای چۆڵکردنی ١٣ فەرمانگەی حکومی لە شنگال کرد، کە کرابوونە بارەگای حزبی.
  
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال  ئاشكرایكرد : پارتی دیموکراتی کوردستان ١١ بارەگای حکومی چۆڵکردووە و یەکێتیش لەھیچ شوێنێکی حکومیدا نەبووە، بەڵام ھێزەکانی ھەپەگە و یەپەژە، تائێستا لەناو بارەگا حکومییەکاندا ماون و چۆڵیان نەکردووە.
 
قایمقامی شنگال کە لەسەر پشکی پارتی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەکرد چۆڵنەکردنی بارەگا حکومییەکان، پێشێلکردنی سیاسەتی عیراقەو جێگەی قبوڵیش نییە، وتیشی: ھەرچەندە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داوای لە ھێزەکانی سەر بە پەکەکە کردووە بارەگاکان چۆڵ بکەن، بەڵام ئەوان ھێشتا چۆڵیان نەکردووە و رێزیان لە دامودەزگاکانی میری و خەڵکی شنگال و شەھیدەکانیشی نەگرتووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085