
نەقیب كارزان مەجید بەرپرسی راگەیاندنو پەیوەندییەكانی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند " لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای كەلار ناحیەی بیباز شەش كەس بونە قوربانی".
وتیشی "روداوەكە لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆری بیكاشۆ بوەو بەو هۆیەشەوە شەش كەس بونەتە قوربانیو كەسێك گیانی لەدەستداوەو پێنج كەسیش برینداربون ."
لەماوەی شەش رۆژی رابردودا ئەوە سێهەمین كەسە كە بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لەو ناوچەیە گیانی لەدەستداوەو بەرپرسانی پۆلیسی هاتوچۆش ئاماژە بە بەرزبونەوەی رێژەی قوربانیانی هاتوچۆ دەكەن لەسنورەكە.