نوێترین

recent

07/12/2015

مووچەی مانگی ئەیلول دابەش دەكرێت

ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێت، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووریش رایدەگەیەنێت: ھەموو ھەوڵێکی حکومەت و وەزارەت ئەوەیە پێش کۆتایی سالڕ موچەی مانگی ئەیلول دابەشبکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆری هەواڵی سلێمانی لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتووە،و بڵاویكردۆتەوە "ھەموو ھەوڵێکی حکومەتی ھەرێم ئەوەیە پێش کۆتایی ساڵ موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت".
وتیشی:" ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش پێشمەگە دەبێت".
سایتەكە ئەوەشی زانیوە حکومەتی ھەرێم لەسەرەتای ساڵی داھاتوووەوە موچە بەگوێرەی مانگەکان دابەش دەکات، موچەی مانگەکانی (١٠، ١١، ١٢)ی ئەمساڵیش دەبێتە قەرز لەسەر حکومەت.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی روونکردنەوەی داو وتی: " حکومەتی ھەرێم ھیچ بەرنامەو پلانێکی لەو شێوەیەی نییە".
وتیشی: "ھەوڵدەدرێت پێش کۆتایی ساڵ موچەیەکی دیکە بدرێت و سێ موچەکەی دیکەش دەکەوێتە ساڵی ٢٠١٦ەوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085