
دۆخی ئه‌منی شاری نسیبین زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و چه‌ندین كوژرا و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌هۆی گه‌مارۆی سه‌ربازی هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری نسیبینی سه‌ر به پارێزگای ئامێد له باكوری كوردستان ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ده كه‌سیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ست گیركراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕوداوه و كوژراو وبرینداری لێكه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵێش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تا ئێستاش له‌و شاره ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن.
به‌هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئه‌منی ئه‌و شاره و بۆ ڕێگرتن له زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیه‌كان چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ داوا له ڕێخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌ن به هانی نسیبینه‌وه بێن و داوا له ده‌وڵه‌تی توركیا بكه‌ن ئه‌و گه‌مارۆیه ڕابگرێت.