

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆری هەواڵی سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ / ١٠، ھەردوو وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی، لەماڵی کۆسرەت رەسوڵ لەشاری ھەولێر کۆدەبنەوە، تێیدا یەکێتی پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات و ھەڵوێستی ڕوونی خۆی لەسەر دۆخی ئێستای کوردستان ئاشکرا دەکات.
لەزانیارییەکانی ئەو سەرچاوە تایبەتەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێتی بەپارتی ڕادەگەیەنێت کە بەھەموو جۆرێک دژی دوو ئیدارەییەو لەبەرئەوەی پەرلەمانی کوردستانیش لەلایەن ھاوڵاتیانەوە متمانەی وەرگرتووە، نابێت ھەڵبوەشێندرێتەوە، بەڵکو دەبێت تا چوار ساڵ لەکارو ئەرکەکانی بەردەوام بێت بەحکومەتی ھەرێمیشەوە.
وەفدی یەکێتی پێکدێت لە (کۆسرەت رەسوڵ، مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاکم قادر، سەعدی ئەحمەد پیرە)، وەفدی پارتیش لە (نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینیکی) پێکدێت.