Home
گرنگترین
به‌رپرسی پێشووی ئیستخباراتی عێراقی: بارزانی دەبێتە پەنابەر لە وڵاتێكی كه‌نداو
وه‌فیق سامه‌ڕائی به‌رپرسی پێشووی ئیستخباراتی عه‌سكه‌ریی عێراق و یه‌كێك له‌و سه‌ركرده ئه‌منیانه‌ی كه رۆڵی گرنگی هه‌بو له روخاندنی رژێمی سه‌دام حسێن دا، وتارێكی له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووەته‌وه.
له‌و وتاره‌یدا به‌ناوی "لێدانه ڕووسییه‌كان و شكاندنی ئێسك" وه‌فیق سامه‌ڕائی باس له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، كه ئایا مه‌سعود بارزانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات؟ یان ده‌بێت به په‌نابه‌ر له وڵاتانی كه‌نداو؟له‌م نووسینه‌دا كه له به‌رواری 11ی10ی2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه:له نووسینه‌كه‌ی 30ی9ی2015 ئه‌وه‌مان ئاشكراكرد، كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانی ئاشتیانه بكه‌ن له شاره‌كاندا و داوای رۆیشتنی مه‌سعود بارزانی بكه‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات، سه‌ره‌تای ئاشكرای ئه‌و پێشهاتانه‌یه.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نیگه‌رانه له خۆپیشاندانه‌كان و مه‌سعود بارزانییش هه‌ڕه‌شه ده‌كات. بۆیه ئاماژه‌كانی له‌تبوونی هه‌رێم زیاتر بوون. به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌وڵێكی ڕاسته‌قینه ناده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك و گه‌نده‌ڵیی گه‌وره و نه‌مانی موچه‌ی خه‌ڵك و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نجان و زیادبوونی قه‌یران و یاخیبوونی بارزانییش به‌سه‌ر خواستی خه‌ڵكدا، كه داوای دیموكراسی ده‌كه‌ن و خوێنیان له‌پێناودا به‌خشیووه.شكستی چاوه‌ڕوانكراو و حه‌تمیی مه‌سعود بارزانی ده‌بێته هۆكاری فه‌شه‌لی پرۆژه‌ی خۆبه‌زلزانینی خه‌لیجی. كه خه‌ونه‌كه‌یان پێكه‌وه شكستی هێنا و نه‌یانتوانی ببنه دڕكێك له پشتی به‌غدادا. به چاوه‌ڕوانكردنی ئه‌وه‌یش، كه مه‌سعود بارزانی په‌نا ده‌باته به‌ر له‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌كارهێنانی هێز، سه‌ره‌ڕای لاوازییه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌دوور نازانرێت كه مه‌سعود بارزانی وه‌كو په‌نابه‌رێك له وڵاتێكی كه‌ندوای عه‌ره‌بی دا ببینرێت له داهاتودا چونكه ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا ببێت به په‌نابه‌ر، ئه‌وا كورده‌كانی تاراوگه بێ ئه‌ندازه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.