
راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاك هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا كورته گوزارشتێكی له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌وت و هه‌ڵه‌ی تێدایه.
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ زمانحاڵی فه‌ڕمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی وتارێكدا كه به‌ناوی رۆژنامه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ڵامی هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌داته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ناوبراو ره‌خنه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه فه‌ڕمییه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی گرتبوو كه رۆژی 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، بڵاوكرایه‌وه له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نووسیوویه‌تی: "كاك هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا كورته گوزارشتێكی له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌وه‌نده چه‌وت‌و هه‌ڵه‌ی تێدایه، مرۆڤ هیوا ده‌خوازێت كه بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌په‌یجێكدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بداتێ حاشای لێ بكات‌و بڵێت ئه‌وه نووسینی من نییه، چونكه خراپ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندۆته‌وه، خراپیش له‌سه‌نگ‌و پێگه‌ی ی.ن.ك له‌ناو رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانی كوردستاندا تێگه‌یشتووه، هیوادارین ئه‌مه خراپ تێگه‌یشتنی خۆی بێت، نه‌ك فه‌زای بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی".
دەقی ووتارەكەی كوردستانی نوێ
هێمن هه‌ورامی راگه‌یاندنه لێبڕاو‌و هاوسه‌نگه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیت غه‌ڵه‌ت خوێندۆته‌وه
* كوردستانی نوێ
كاك هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا كورته گوزارشتێكی له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌وه‌نده چه‌وت‌و هه‌ڵه‌ی تێدایه، مرۆڤ هیوا ده‌خوازێت كه بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌په‌یجێكدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بداتێ حاشای لێ بكات‌و بڵێت ئه‌وه نووسینی من نییه، چونكه خراپ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندۆته‌وه، خراپیش له‌سه‌نگ‌و پێگه‌ی ی.ن.ك له‌ناو رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانی كوردستاندا تێگه‌یشتووه، هیوادارین ئه‌مه خراپ تێگه‌یشتنی خۆی بێت، نه‌ك فه‌زای بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی.
هێمن هه‌ورامی وه‌ك زۆر كه‌سی تر گیرۆده‌ی ئه‌و تێڕوانینه بووه، كه یه‌كێتی به 18 كورسی ده‌پێوێ، هه‌رچه‌نده له‌پڕۆسه‌ی دیموكراسیدا فراكسیۆنی 18 كورسی كه‌م نییه، به‌سه‌نگ‌و ده‌نگیشه، نه‌ك به‌ژماره وه‌ك وێستگه‌كانی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ریخست، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی به‌و 18 كورسییه‌شه‌وه ئه‌و هه‌موو رۆڵه ده‌گێڕێت له‌كایه‌ی سیاسیی كوردستاندا، له‌مه‌یدانه‌كانی نه‌به‌ردیی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا، له‌مه‌یدانه‌كانی پاراستنی ئارامیی كوردستان‌و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژییان كردووه، به‌ڵام یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌یكات، نه‌ك........، هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌و هه‌موو رۆڵه‌ش ده‌گێڕێت له‌مه‌یدانی ئه‌وه‌ی كه كوردستانی باشوور به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆته ناوه‌ندێكی به‌هێزی كوردایه‌تی له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا، ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه حزب به‌گه‌زی هه‌ڵبژاردنێك ناپێورێت، به‌گه‌زی ئه‌و تێڕوانینه‌ش ناپێورێت كه كاك هێمن هه‌ورامی سه‌یری به‌رچاوی خۆی پێده‌كات، به‌ڵكو به‌قه‌باره‌ی قاره‌مانێتیی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه گیانله‌سه‌رده‌سته‌كانی‌و ژماره‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی ده‌پێورێت.
ئایا كاك هێمن هه‌ورامی ده‌زانێت به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆردا زۆر له‌قه‌باره‌ی 18 كورسی گه‌وره‌تره؟، ئه‌ی به‌م ته‌علیقه‌ی ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟، ده‌یه‌وێت بڵێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به قه‌ده‌ر 18 كورسی له‌مه‌یدانه‌كانی نه‌به‌ردیی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا بوه‌ستێت، به‌قه‌ده‌ر 18 كورسی لێپرسراوێتی مێژوویی هه‌ڵبگرێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه خه‌ریكه نه‌ك شووشه ده‌شكێت، به‌ڵكو دیلان وته‌نی وا ره‌ز ده‌سووتێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ی.ن.ك له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی رۆژهه‌ڵاتی نه‌كردووه‌و به‌حسابی خۆی ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات‌و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌یه‌كێتی بوروژێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین هه‌موو كه‌س باسی ئه‌مه‌ی بكردایه، نه‌ده‌بووایه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی باسی بكردایه، چونكه تائێستاش له‌داموده‌زگاكانی پارتی 200 ناو «شه‌هیدانه»ی شه‌ڕی شان به‌شان له‌گه‌ڵ پاسداران له‌ڕۆژهه‌ڵات وه‌رده‌گرن، ناشمانه‌وێت شانازیی ئه‌وه بۆ هه‌ورامی باس بكه‌ین كه له‌وكاته‌دا هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كام سه‌نگه‌ری «پشتیوانی»دا بوون؟، هه‌ر له‌م پرسه‌دا دیاریشه له‌ساڵی 1995دا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و به‌ره‌یه‌دا بوو كه به‌یارمه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شه‌ڕی دژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرد.
ئێمه ئومێدیشمان وابوو حزبه‌كه‌ی به‌ڕێز هه‌ورامی به 38 كورسییه‌وه رۆڵی به‌ره‌نگاریی داعشی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه بووایه كه له‌مه‌خمورو گوێڕ پێویستی به‌پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بووایه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی له‌به‌رزترین ئاستدا سوپاس‌و ده‌ستخۆشی له‌كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا، چونكه رۆڵی هه‌بوو له‌پاراستنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌هه‌ڕه‌شه‌ی داعش.
خۆ ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و هێزه كوردستانیانه‌ش بكه‌ین كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌پاراستنی مه‌خمورو ئه‌و ناوچه‌یه له‌هه‌ڕه‌شه‌ی داعش، ئه‌وه كاك هێمن هه‌ورامی باش ده‌زانێت هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و هێزه‌كانی دیكه بوون.
باسی قینی 50 ساڵه‌و ئه‌و شتانه‌ش، ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه هێمن هه‌ورامی ده‌یه‌وێت ئێمه‌ی بۆ رابكێشێت، دیاره یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسه‌ت به‌كۆنه قین ناكات، سیاسه‌تی راسته‌قینه‌و یه‌كه‌م خه‌رمانی ئه‌زموونی دوورودرێژو ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌رۆك مام جه‌لال كه گوایه هێمن بۆی به‌په‌رۆشه، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسه‌ت به‌كۆنه قین ناكات، هه‌ڵبه‌ته پێمان خۆشه تێز‌و تێڕوانین‌و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال جێگه‌ی ستایش‌و ئه‌شه‌دومابیلای هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان بێت، به‌پارتیشه‌وه، به‌ڵام بێگومان هێشتا هه‌ر یه‌كێتییه‌كان باشتر له‌و سیاسه‌ته‌ی مام تێده‌گه‌ن كه سیاسه‌تی شه‌ڕنه‌كردنه به‌كۆنه قین، سیاسه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری‌و هاوسه‌نگی‌و به‌شداریكردنه له‌چاره‌سه‌ر، نه‌ك ئاڵۆزكردنی كێشه، ئه‌مه سیاسه‌تی مام جه‌لال-ه‌و یه‌كێتی ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كات، هیچ كه‌سێكیش له‌ناو یه‌كێتی چه‌ند بیروڕای جیاوازی هه‌بێت، له‌م تێڕوانینه گشتییه ده‌رناچێت كه سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یخوازێت، ئه‌ویش سیاسه‌تی په‌رۆشییه بۆ كوردستان، په‌رۆشییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، جا یه‌كێتی 18 كورسی یان 80 كورسی هه‌بێت له‌په‌رله‌ماندا.
هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا به‌مێژووی دوورودرێژو بڕوا به‌خۆبوونه‌وه، به‌پێداویستییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی، به 18 كورسییه‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باسكردنی ده‌ره‌نجامی زوڵم‌و زۆری سایكس بیكۆ، خۆ ئه‌گه‌ر 38 كورسی هه‌بووایه، شتی دیكه‌شی ده‌وت‌و ده‌كرد. لێره‌ش ته‌ئكید له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی، پێشه‌نگی كوردایه‌تی‌و داهێنه‌ری دیموكراسییه، له باشوری كوردستاندا. قه‌ڵای كوردایه‌تیشه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
دوا وته‌مان:
جگه له‌م وتانه‌ی له‌په‌یجه‌كه‌یدا، هێمن هه‌ورامی له‌شوێنێكی دیكه‌شدا وتویه‌تی یه‌كێتی به 21 كورسییه‌وه سه‌رۆك كۆماری عیراقی وه‌رگرتووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین: جیاوازی نێوان كورسییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا بایی ئه‌وه‌نده زۆر نییه كه 25 كورسی ببێته مه‌رجه‌ع بۆ 21 كورسی.